From Wikipedia, the free encyclopedia
کل یان کڵە (بە عەرەبی: كُحْل) کەرەستەیەکی جوانکاریی چاوی کۆنە کە لە هاڕینی ستیبنیت (Sb2S3) دروستدەکرێت. بە بەربڵاوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقا، دەریای ناوین، باشووری ئاسیا، ڕۆژاوای ئەفریقا و قۆچی ئەفریقا وەک هێڵی چاو بۆ تاریککردنی ژێرچاو و وەک ڕومێڵ بەکاردێت. بەزۆری لەلایەن ئافرەتانەوە بەکارئەهێنرێت، بەڵام هەنێک پیاو و مناڵیش بەکاری دێنن.
کل لە ماوەیەکی کۆنەوە لە هیندستانیش وەک کەرەستەیەکی جوانکاری بەکاردێت. دایکەکانی ئەوێ کل دەخەنە چاوی مناڵەکانیان یەکسەر دوای لەدایکبوونیان. هەندێکیان بۆ «بەهێزکردنی چاوی مناڵەکان» بەکاریان ئەهێنا، هەنێکیشیان باوەڕیان وابوو کە لە چاوەزار ئەیان پارێزێت.[1]
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
لە ئیسلامدا، محەممەد کلی بەکارهێناوە و پێشنیاری کردووە بۆ خەڵکی تر چونکە پێی وابووە کە بەسوود بووە بۆ چاو.[2] [3][2] لە ئێستادا زۆربەی پیاوانی موسڵمان لە ڕەمەزاندا بەکاری دێنن.[4][5][6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.