کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
یاریزانێکی تۆپی پێی پورتوگالی / From Wikipedia, the free encyclopedia
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دۆس سانتۆس ئاڤێرۆ(لەدایکبووی ٥ی شوباتی ١٩٨٥) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی پورتوگالییە و وەک هێرشبەرێک بۆ یانەی نەسر لە خولی پیشەگەری سعودیە یاری دەکات و کاپتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی پورتوگالە . وەک یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی هەموو سەردەمێک دادەنرێت، ڕۆناڵدۆ پێنج خەڵاتی باڵۆن دۆر [1] و چوار پێڵاوی زێڕینی ئەوروپی بەدەستهێناوە،کە زۆرترین خەڵاتی یاریزانێکی ئەوروپییە. لە ژیانی وەرزشیدا 34 نازناوی بەدەستهێناوە ، لەوانە حەوت نازناوی و پێنج نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ،جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و خولی نەتەوەکانی ئەوروپا . ڕۆناڵدۆ خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین یاری (١٨٣)، گۆڵ (١٤٠)، و (٤٢) ئەسیست لە چامپیۆنزلیگ. ئەو یەکێکە لەو یاریزانە کەمانەی کە زیاتر لە ١١٠٠ یاری پیشەگەرانەی ئەنجامداوە ، و زیاتر لە ٨٠٠ گۆڵی فەرمی لە ژیانی وەرزشیدا بۆ یانەکان و وڵات تۆمارکردووە. تاکە یاریزانە لە پێنج پاڵەوانێتی مۆندیالی فیفا گۆڵی تۆمارکردووە [2][3][4] ڕۆناڵدۆ لە سپۆرتینگ لیشبۆنەی پوڕتوگاڵی دەستی کرد بەیاریکردن ، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٣ گرێبەست لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بکات، لە یەکەم وەرزیدا نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرای بەدەستهێنا. هەروەها سێ نازناوی لەسەریەکی پرێمیەرلیگى بەدەستهێنا، لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا یەکەم تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا.ڕۆناڵدۆ بووە باسی گرانترین گواستنەوەی تۆپی پێی لە جیهاندا کاتێك لە ساڵی ٢٠٠٩ گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید کرد بە بەهای ٩٤ ملیۆن یۆرۆ (٨٠ ملیۆن پاوەند). بووە یاریزانی هێڵی هێرشبەری یانەکە لەگەڵ کەریم بنزیما و گاریس بەیڵ . وە بووە بەشێکی دانەبڕاو لە پێکهاتەی یانەکە بۆ بردنەوەی چوارنازناوى چامپیۆنزلیگ لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٨ . لە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ دا یەک لە دوای یەک خەڵاتی باڵۆن دۆری بەدەستهێنا، و دووبارە لە ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ ، و سێ جار لە دوای لیۆنێل مێسی پلەی دووەمی بەدەستهێنا،کە بە ڕکابەری وەرزشی دادەنرێن .هەروەها بووە گۆڵکاری مێژوویی یانەی ڕیال مەدرید و گۆڵکاری چامپیۆنزلیگ. ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ڕیاڵ دوو نازناوی لالیگا و دوو نازناوی جامی شا و چوار نازناوی چامپیۆنزلیگ و سێ جامی سوپەری ئەوروپا و سێ جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێنا.لە ساڵی ٢٠١٨ گرێبەستی لەگەڵ یوڤێنتوسواژۆکرد بە بەهای ١٠٠ ملیۆن یۆڕۆ(٨٨ ملیۆن پاوەند)، ئەمەش گرانترین گواستنەوەیە بۆ یانەیەکی ئیتاڵی و هەروەها بۆ یاریزانێکی سەروو ٣٠ ساڵ. دوو نازناوی خولی ئیتاڵیا و دوو نازناوی سوپەرکۆپا(جامی) ئیتاڵیا و جامی ئیتاڵیایەکی بەدەستهێنا، بووە یەکەم یاریزانی تۆپی پێ کە وەک گۆڵکاری خولەکانی ئینگلیزی و ئیسپانیا و ئیتاڵیا دیاریبکرێت، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢١ یونایتد. لە ساڵی ٢٠٢٣ گرێبەستەکەی هەڵوەشایەوە لە مانچستەر یونایتد بەهۆی ململانێی نێوان خۆی و ڕاهێنەڕی بەڕەگەز هۆڵەندی ئێرێك تێن هاخ یانەکەی جێهێشت و دواتر ڕووی کردە یانەی نەسڕی سعوودی.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ئەزموونی گەنجی | |||
---|---|---|---|
١٩٩٣–١٩٩٥ | یانە ئاندۆرینھا | ||
١٩٩٥–١٩٩٧ | دێپۆرتیڤۆ ناسیۆنال | ||
١٩٩٧–٢٠٠٢ | سپۆرتینگ | ||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† |
٢٠٠٢–٢٠٠٣ | سپۆرتینگ لیشبۆنە | ٢ | (٠) |
٢٠٠٢–٢٠٠٣ | سپۆرتینگ | ٢٥ | (٣) |
٢٠٠٣–٢٠٠٩ | مانچستەر یونایتد | ١٩٦ | (٨٤) |
٢٠٠٩–٢٠١٨ | ڕیال مەدرید | ٢٩٢ | (٣١١) |
٢٠١٨–٢٠٢١ | یوڤێنتوس | ٩٨ | (٨١) |
٢٠٢١-٢٠٢٢ | مانچستەر یونایتد | ٤٠ | (١٩) |
٢٠٢٣- | نەسر | ١٦ | (١٤) |
هەڵبژاردەی نیشتمانی | |||
٢٠٠١ | خوار ١٥ ساڵ پورتوگال | ٩ | (٧) |
٢٠٠١–٢٠٠٢ | خوار ١٧ ساڵ پورتوگال | ٧ | (٥) |
٢٠٠٣ | خوار ٢٠ ساڵ پورتوگال | ٥ | (١) |
٢٠٠٢–٢٠٠٣ | خوار ٢١ ساڵ پورتوگال | ١٠ | (٣) |
٢٠٠٤ | خوار ٢٣ ساڵ پورتوگال | ٣ | (٢) |
٢٠٠٣– | پورتوگال | ٢٠٠ | (١٢٣) |
|
ڕۆناڵدۆ لە ساڵی ٢٠٠٣ لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لەگەڵ پورتوگال ئەنجامدا و لەو کاتەوە زیاتر لە ١٩٠ یاری ئەنجامداوە. بە تۆمارکردنی زیاتر لە 100 گۆڵ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی،گۆڵکاری هەڵبژاردەکە و هەڵبژاردەکانی جیهانە. ڕۆناڵدۆ لە 11 پاڵەوانێتی گەورەدا یاری کردووە و گۆڵی تۆمارکردووە؛ یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی لە یۆرۆی ٢٠٠٤ تۆمارکرد و لەوێ یارمەتی پورتوگالی دا بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی . لە مانگی تەمموزی ٢٠٠٨ بووە کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال. لە ساڵی ٢٠١٥ ڕۆناڵدۆ لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی پورتوگالەوە وەک باشترین یاریزانی پورتوگالی هەموو سەردەمێک دەستنیشانکرا. ساڵی ٢٠١٦ سەرکردایەتی پورتوگالی کرد بۆ بردنەوەی یەکەم نازناوی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی کە نازناوەی یۆرۆی ٢٠١٦, و پێڵاوی زیوینی وەرگرت وەک دووەم گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە. ئەم دەستکەوتە دەبێتە هۆی ئەوەی چوارەمین تۆپی ئاڵتونی وەربگرێت. هەروەها سەرکردایەتیان کرد بۆ بەدەستهێنانی پلەی سێیەم لە جامی کیشوەرەکانی 2017, بۆ سەرکەوتن لە یەکەم خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە ٢٠١٩، دواتر پێڵاوی زێڕینی وەرگرت وەک گۆڵکاری پاڵەوانیەتی یۆرۆی 2020 .