![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/fb/Kazem_Main.jpg/640px-Kazem_Main.jpg&w=640&q=50)
کازم ساھر
گۆرانیبێژێکی عێراقی / From Wikipedia, the free encyclopedia
کازم جەبار سامەڕایی (لەدایکبووی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٥٧) ناسراو بە ناوی ھونەریی کازم ساھر (بە عەرەبی: كاظم الساھر)، گۆرانیبێژ، مۆسیقازان و گۆرانینووسێکی عێراقییە. نازناوی «قەیسەری گۆرانیی عەرەبی» و «ناسێنەری عێراق بە جیھان»ی پێدراوە.
کازم ساھر | |
---|---|
![]() | |
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | کازم جەبار سامەڕایی كاظم جبار إبراھيم السامرائي |
لەدایکبووی | (١٩٥٧-٠٩-١٢) ١٢ی ئەیلوولی ١٩٥٧ (تەمەن ٦٦ ساڵ) |
بنەچە | مووسڵ، عێراق |
چەشنەکان | کرۆسئۆڤەری کلاسیکی، پۆپی عەرەبی، پۆپی ئۆپەرایی، پۆپی بارۆکی، پۆپی فۆلکلۆری، وۆڵد، ڕاپەر |
پیشە(کان) | مۆسیقاژەن، مۆسیقادانەر، گۆرانیبێژ، گۆرانینوس |
ئامێرەکان | گیتار، عوود |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٨٠–ئێستا |
کۆمپانیاکان | موزیک بۆکس ئەلنەزائر ستالیۆنس موزیک ماستەر ریلاکس-ئین رۆتانا پلاتینۆم ڕیکۆردس (ئێم بی سی) |
کازم ساھر یەکێکە لە سەرکەوتووترین گۆرانیبێژەکانی جیھانی عەرەبی، زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن ئەلبومی فرۆشراوە و پلەبەرزترین کۆنسێرتە عەرەبییەکانی ھەیە. لە گۆرانی ڕۆمانسییەوە تا سیاسی، و لە پۆپەوە تا مۆسیقای کلاسیکیی عەرەبی. لە ٢٠٠٣، بەپێی دەنگدانێکی نێودەوڵەتیی بی بی سی، زیاتر لە نیو میلیۆن کەس لە ١٦٥ وڵاتدا دەنگیان دا کە گۆرانیی أنا و ليلا (من و لەیلا بەناوبانگترین گۆرانییەتی کە دەربارەی خۆشەویستێکییەتی بە ناوی لەیلا، و شەشەمە لە ١٠ بەناوبانگترین گۆرانی ھەموو کات.[1]
لەگەڵ ئۆرکێسترایەکی دە بۆ بیست کەسیدا گۆرانی دەڵێت کە ئامێرەکانی عوود و قانون و نەی و تەواوی سترینگەکان (ڤیۆلین، چەلۆ، و باس). لەکاتێکدا لە ھەندێک لە کارەکانیدا ئامێرە دەنگییە ئەلیکترۆنییەکان بەکاردێنێت، و ھەرگیزیش سینتیسایزەر بۆ ئامێرە ئاکۆستیکەکان بەکارناھێنێت. کارەکانی بە زۆری ئامێر و ڕیتم و میلۆدیی فۆلکلۆریی عێراقی تێدایە.