![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/cc/Nerium_oleander_flowers_leaves.jpg/640px-Nerium_oleander_flowers_leaves.jpg&w=640&q=50)
ژاڵە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ژاڵە (ناوی زانستی : Nerium oleander، بەعەرەبی: الدفلة، التفلة، الورد الکازب، بە فارسی: خرزھرە، گیش ، شبرەنگ، جار) درەخت یان درەختچەیەکی ھەمیشە سەوزە و زۆر ژەھراویە لە ناوچەی دەوروبەری دەریای ناوەڕاست تا دەگاتە وڵاتی چین و ئەمریکا سەوزدەبێ، ھەروەھا لە کوردستانیش ھەیە و لەھەندێ ناوچە بە شێوەی خۆرسک ڕواوە. لە زۆربەی باخچەکان و سەر شەقامەکان وەک درەختی جوانی دەڕوێنرێت و زۆر جار پاش بڕین و قەڵەم کردنی وەک پەرژین بەکار دەھێنرێت. تا ئیستا زیاتر لە ٤٠٠ جۆری ژالە پۆلێن کراوە.
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠١٧) |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/cc/Nerium_oleander_flowers_leaves.jpg/640px-Nerium_oleander_flowers_leaves.jpg)
ژاڵە گوڵی فەرمی ھیرۆشیمایە چونکە لەدوای وێران بوونی بە چەکی ئەتۆمی لەساڵی ١٩٤٥ یەکەم گوڵ بوو سەوز بویەوە و گوڵی گرت.
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکا دەرکەوتووە پێکھاتەکانی ژاڵە ھیچ سودێکیان نەبووە لە چارەسەری شێرپەنجەدا.