ڕەمزی یوسف
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕەمزی یوسف (بە عەرەبی: رمزي يوسف) تیرۆریستێکی تۆمەتباری پاکستانییە کە یەکێک بوو لە تاوانبارانی سەرەکی تەقینەوەی ساڵی ١٩٩٣ی سەنتەری بازرگانی نێونەتەوەیی و تەقینەوەی گەشتی ٤٣٤ی ئاسمانی فلیپین و ھەروەھا ھاوئاھەنگێکی ھێرشی بۆجینکا بوو. لە ساڵی ١٩٩٥دا لەلایەن دەزگای ھەواڵگری پاکستان و بەشی سەربازی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە لە میوانخانەیەک لە ئیسلام ئابادی پاکستان دەستگیر کرا لەکاتێکدا ھەوڵی دەدا بۆمبێک لە بووکەڵەیەکدا دابنێ و دواتر ڕادەست بە ئەمریکا کرا.[2][3][4]
ڕەمزی یوسف رمزي يوسف | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٦٨-٠٤-٢٧) ٢٧ی نیسانی ١٩٦٨ (تەمەن ٥٦ ساڵ)[1] کووەیت یان ئیمارات |
دەستگیرکردن | ٧ی شوباتی ١٩٩٥ ئیسلام ئاباد، پاکستان |
تاوان | کووشتن • پلانی کووشتن (ناسێنرا وەک تاوانباری ھەردوو تۆمەتەکە) |
سزا | زیندانی ھەتا ھەتایی بەبێ لێخۆشبوون لەگەڵ ٢٤٠ ساڵ زیندانی دیکە |
ڕەوشی ھەنووکەیی | دەستگیرکراو |
باوان | محەممەد عەبدولکەریم |
منداڵ | ٢ |
ڕەمزی لە دادگایەکی نیویۆرک لەگەڵ دوو ھاودەستیدا دادگایی کرا و بە پیلان دانان بۆ ھێرشی بۆجینکا تاوانبار کرا.[5] ڕەمزی دوو سزای زیندانی ھەتا ھەتایی بەسەردا درا لەگەڵ سزایەکی دیکە بۆ ماوەی ٢٤٠ ساڵ بۆ بەژداری تەقینەوەی ساڵی ١٩٩٣ی سەنتەری بازرگانی نێونەتەوەیی و ھێرشی بۆجینکا.
خالید شێخ محەممەدی ئەندامی باڵای ئەلقاعیدە پلان داڕێژەری ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ خاڵی ڕەمزییە و باوەڕ وایە پێکەوە پلانی ھێرشی بۆجینکایان دانابێت.