ڕەشەکوژیی کۆبانی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕەشەکوژیی کۆبانی کۆمەڵێک ھێرش و کردەی خۆکوژی بوو بۆ سەر ھاوڵاتیانی مەدەنی کورد لە شاری کۆبانی کە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ئەنجام دران، ھێرشەکان لە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی حوزەیرانەوە دەستیان پێکردوو و لە ڕۆژی ھەینی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ کۆتاییان پێھێندرا.[6][7][8] ھێرشەکان تاوەکو ٢٨ی حوزەیران بەردەوام بوون و دوا یەکەی چەکدارانی داعش لە ڕۆژی ٢٩ی مانگدا کوژران. ھێرشەکان بوونە ھۆی کوژرانی ٢٢٣-٢٣٣ ھاوڵاتی مەدەنی، ھەروەھا ٣٥-٣٧ چەکداری کورد[4] و لانیکەم ٧٩ ھێرشکەری داعش کوژران.[5] ئەم ھێرشە دووەم گەورەترین کوشتاربوو کە داعش ئەنجامی دابێت لەوەتەی لە حوزەیرانی ٢٠١٤ خەلافەتەکە ڕاگەیەندرا.[9]
زانیاریی خێرا ڕەشەکوژی کۆبانی, ڕێکەوت ...
ڕەشەکوژی کۆبانی | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە گەمارۆی کۆبانی | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
بە پشتیوانی: | دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
ساڵح موسلیم[3] | ئەبو عەلی ئەنباری | ||||||
ھێز | |||||||
نەزانراو | ٨٠-١٠٠ چەکدار[2] | ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
٣٥-٣٧ کوژراو[4] | ٧٩–٩٢ کوژراو (١٢ چەکداری بۆمبڕێژکراو), ١ بەدیل گیرا[2][5] | ||||||
سەروو ٢٢٣ ھاوڵاتی مەدەنی کوژران لەگەڵ زیاتر لە ٣٠٠ ھاوڵاتی کە برینداربوون[4][5] |
دایخە