![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/32/People%2527s_Protection_Units_Flag.svg/langckb-640px-People%2527s_Protection_Units_Flag.svg.png&w=640&q=50)
یەکەکانی پاراستنی گەل
ھێزە چەکدارەکانی کوردی ڕۆژاوا / From Wikipedia, the free encyclopedia
یەکینەکانی پاراستنی گەل (بە کورمانجی:Yekîneyên Parastina Gel) ناسراو بە یەپەگە (YPG) گرووپێکی چەکدار، پێکهاتوو لە لاوانی کوردی ڕۆژاوای کوردستانە ، کە لە پێناوی ئازاد کردن و پاراستنی ناوچە کوردییەکان خەبات دەکا. ئەم گرووپە لە لایەن پارتی یەکیەتیی دیموکرات (سووریا) و ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەوە دامەزرا. یەپەگە خۆی بە هێزێکی چەکداری مەردمی (میلیشیا) دەزانێت.
زانیاریی خێرا
یەکینەکانی پاراستنی گەل Yekîneyên Parastina Gel | |
![]() | |
سەرکردە | نوژین دێرک |
دامەزران | ۲۰۰٤ (چالاکی فەرمی ۲۰۱۱) |
ئامانج | ڕۆژاوای کوردستان |
ناوچەی چالاکییەکان | عەفرین ، کۆبانی ، قامیشلۆ ، سەری کانی ، حەسەکە و... |
ئایدۆلۆجیا | کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی |
دایخە
لە تەمووزی ٢٠١٢دا، هێزەکانی دەوڵەتی لە سەرێ کانی ڕاوەنا و ئاموودا و عەفرینیشی ئازاد کرد[1].
لە کانوونی یەکەمی ۲۰۱۲ ەوە، هێزی یەپەگە ٨ تیپی چەکداری هەیە؛ کە بڕێکیان لە عەفرین، کۆبانی، سەری کانی و قامیشلۆ چالاکی چەکداری دەکەن.