ڕێکخراوەی ناحکوومی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕێکخراوەی ناحکوومی (بە ئینگلیزی: Non-governmental Organization و بە کورتی: NGO) ڕێکخراوێکە کە بە شێوەیەکی گشتی لە چوارچێوەیەکدا خۆی دەسەلمێنێ کە سەربەخۆ بێت لە حکومەت.[1] بەڵام ڕۆڵێکی زۆر گرنگی ھەیە لە پەیوەندیی کۆمەڵگە و حکوومەتدا. لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێکخراوە ناحکومییەکان متمانەیەکی بێ هاوتایان هەیە لەلایەن خەڵکانەوە، کە دەکرێت بکرێنە ئامرازێکی بەکەڵک بۆ گرینگیدان بە کاروباری کۆمەڵگاو لایەنە حکومەتی پەیوەندیدار.[2] هەرچۆنێک بێت، ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەتوانن ئەو کۆمەڵەیە بن کە وەکو پاڵپشتێک بن بۆ ڕێلخراوی تر وەک (کۆڕی ئابووری جیهانی).[3][4]ڕێکخراوە ناحکومییەکان جیادەکرێنەوە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ڕێکخراوە لۆبیەکان. زۆرینەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، سوودنەخواز و سەربەخۆن لە دامودەزگاکانی حکومەت بەڵام یارمەتی دارایی لەلایەن حکومەت وەردەگرن. ئەو ڕێکخراوانە بە شێوەیەکی ئاسایی دامەزراوەیەکی سوودنەویستن وە زۆربەی چالاکیەکانیان لە بواری مرۆڤدۆستی یان زانستە کۆمەڵایەتیەکاندا دەرخسێنن هەروەها خزمەتگووزاری تر بە کۆمەڵەگە لەخۆ دەگرن وەکو یانەکان وهاوشێوەکانی وە خزمەتگوزاری پێشکەش بە ئەندامەکانیان و خەڵکانی تر دەگەیەنن. زاراوەی NGO بە واتای خۆی بەکارنەهێنرێت، وە هەندێ جار بە هاوواتا لەگەڵ واتای ڕێکخراوی کۆمەڵگەی شارستانی (CSO) بەکاردەهێنرێت، کە ئەمیش هەر دامەزراوەیەکی رێکخراو کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە دابمەزرێت.[5] لە هەندێک وڵاتدا، ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە ڕێکخراوی قازانج نەویست ناسراوە، هەندێک جار پارتە رامیاریەکان و سەندیکاکانی بازرگانیش بە ڕێکخراوە ناحکومییەکان هەژمار دەکرێن.[6] ڕێکخراوە ناحکومییەکان پۆلین دەکەین بەپێ ی (١) جۆری چالاکیەکان ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئەنجامی دەدەن، وەک چالاکیەکانی لەبواری مافی مرۆڤ، پاراستنی بەکاربەری کاڵا، ژینگەپارێزی، تەندروستی، یان گەشەسەندن؛ وە (٢) ئاستی جێ بەجێ کردن و چالاکی رێکخراوەکە ئەنجام دەدات: لە چوارچێوەی ناوخۆیی بێت و ناوچەیی بێت و نەتەوەیی بێت، یان نێودەوڵەتی بێت.[7] ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٠٨دا نزیکەی ٢٢٧،٠٠٠ هەزار رێکخراوی ناحکومی هەبوو.[8] وە هندستان لە ساڵی ٢٠٠٩ مەزەندە دەکرێت نزیکەی ٢ ملیۆن رێکخراوی ناحکومی هەبێت،[9] [10] ئەمریکا بەراورد بەم دوو وڵاتە نزیکەی ١.٥ ملیۆن رێکخراوی ناحکومی هەیە.[11]
ئەم وتار یان بەشە لە پڕۆسەی فراوانکردن یان داڕشتنەوەیەکی سەرەکیدایە. ھەروەھا تۆیش دەتوانیت یارمەتیی بنیاتنانی بدەیت. ئەگەر ئەم وتار یان بەشە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستکاری نەکرا، ئەوا تکایە ئەم داڕێژە لابە. ئەگەر تۆ ئەو دەستکاریکەرەی کە ئەم داڕێژەیەت زیاد کردووە و ھێشتاش بەچالاکی دەستکاریی دەکەیت، ئەوا تکایە دڵنیا ببەوە کە لەکاتی دەستکاریکردنە چالاکەکەدا، ئەم داڕێژە بە {{لە بەکارھێنان دایە}} دەگۆڕیت. بۆ چۆنییەتیی بەکارھێنانی پارامەترەکانی داڕێژە، کرتە لە بەستەرەکە بکە.
ئەم وتار دوایین جار لەلایەن Tessla (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ٣٠ ڕۆژ لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە) |