From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕێکخراوەی ناحکوومی (بە ئینگلیزی: Non-governmental Organization و بە کورتی: NGO) ڕێکخراوێکە کە بە شێوەیەکی گشتی لە چوارچێوەیەکدا خۆی دەسەلمێنێ کە سەربەخۆ بێت لە حکوومەت.[1] بەڵام ڕۆڵێکی زۆر گرنگی ھەیە لە پەیوەندیی کۆمەڵگە و حکوومەتدا. لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێکخراوە ناحکومییەکان متمانەیەکی بێ ھاوتایان ھەیە لەلایەن خەڵکانەوە، کە دەکرێت بکرێنە ئامرازێکی بەکەڵک بۆ گرینگیدان بە کاروباری کۆمەڵگاو لایەنە حکوومەتی پەیوەندیدار.[2] ھەرچۆنێک بێت، ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەتوانن ئەو کۆمەڵەیە بن کە وەکو پاڵپشتێک بن بۆ ڕێلخراوی تر وەک (کۆڕی ئابووری جیھانی).[3][4]ڕێکخراوە ناحکومییەکان جیادەکرێنەوە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە لۆبییەکان. زۆرینەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، سوودنەخواز و سەربەخۆن لە دامودەزگاکانی حکوومەت بەڵام یارمەتی دارایی لەلایەن حکوومەت وەردەگرن. ئەو ڕێکخراوانە بە شێوەیەکی ئاسایی دامەزراوەیەکی سوودنەویستن و زۆربەی چالاکییەکانیان لە بواری مرۆڤدۆستی یان زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا دەرخسێنن ھەروەھا خزمەتگووزاری تر بە کۆمەڵەگە لەخۆ دەگرن وەکو یانەکان وھاوشێوەکانی و خزمەتگوزاری پێشکەش بە ئەندامەکانیان و خەڵکانی تر دەگەیەنن. زاراوەی NGO بە واتای خۆی بەکارنەھێنرێت، و ھەندێ جار بە ھاوواتا لەگەڵ واتای ڕێکخراوی کۆمەڵگەی شارستانی (CSO) بەکاردەھێنرێت، کە ئەمیش ھەر دامەزراوەیەکی ڕێکخراو کە لەلایەن ھاووڵاتیانەوە دابمەزرێت.[5] لە ھەندێک وڵاتدا، ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە ڕێکخراوی قازانج نەویست ناسراوە، ھەندێک جار پارتە ڕامیارییەکان و سەندیکاکانی بازرگانیش بە ڕێکخراوە ناحکومییەکان ھەژمار دەکرێن.[6] ڕێکخراوە ناحکومییەکان پۆلین دەکەین بەپێ ی (١) جۆری چالاکییەکان ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئەنجامی دەدەن، وەک چالاکییەکانی لەبواری مافی مرۆڤ، پاراستنی بەکاربەری کاڵا، ژینگەپارێزی، تەندروستی، یان گەشەسەندن؛ و (٢) ئاستی جێبەجێ کردن و چالاکی ڕێکخراوەکە ئەنجام دەدات: لە چوارچێوەی ناوخۆیی بێت و ناوچەیی بێت و نەتەوەیی بێت، یان نێودەوڵەتی بێت.[7] ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٠٨دا نزیکەی ٢٢٧٬٠٠٠ ھەزار ڕێکخراوی ناحکومی ھەبوو.[8] و ھندستان لە ساڵی ٢٠٠٩ مەزەندە دەکرێت نزیکەی ٢ ملیۆن ڕێکخراوی ناحکومی ھەبێت،[9][10] ئەمریکا بەراورد بەم دوو وڵاتە نزیکەی ١٫٥ ملیۆن ڕێکخراوی ناحکومی ھەیە.[11]
ئەم وتار یان بەشە لە پڕۆسەی فراوانکردن یان داڕشتنەوەیەکی سەرەکیدایە. ھەروەھا تۆیش دەتوانیت یارمەتیی بنیاتنانی بدەیت. ئەگەر ئەم وتار یان بەشە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستکاری نەکرا، ئەوا تکایە ئەم داڕێژە لابە. ئەگەر تۆ ئەو دەستکاریکەرەی کە ئەم داڕێژەیەت زیاد کردووە و ھێشتاش بەچالاکی دەستکاریی دەکەیت، ئەوا تکایە دڵنیا ببەوە کە لەکاتی دەستکاریکردنە چالاکەکەدا، ئەم داڕێژە بە {{لە بەکارھێنان دایە}} دەگۆڕیت. بۆ چۆنییەتیی بەکارھێنانی پارامەترەکانی داڕێژە، کرتە لە بەستەرەکە بکە.
ئەم وتار دوایین جار لەلایەن Hamid Hassani (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ٣ مانگ لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە) |
ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئامانجی ئەندامەکانیان (یان دامەزرێنەرەکانیان) بۆ کۆمەڵگە ئەمانەن: باشترکردنی ژینگە، ھاندانی چاودێری مافەکانی مرۆڤایەتی، باشترکردنی خۆشگوزەرانی زینکەوتووان، یان نوێنەرایەتی کردنی دۆزێک؛ و ئامانجەکانیان کۆمەڵێک کێشەی فراوان دەگرنە خۆ. ئەوان دەکرێ کۆمەکی ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆیییەکان و دامەزراوەکان و پڕۆژەکان بکەن وخشتەی پرۆژە دابڕێژن.[12]
ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەم شێوەیە پۆلێن دەکرێن:
ڕێکخراوە ناحکومییەکان وەک جێبەجێکار و گۆرانکار و ھاوبەشکار کار دەکەن؛ و کاری گوزەرانی زانیاری دەکەن بۆ دابینکردنی کەلوپەل و خزمەتگوزاری بۆ کەسانێک کە تووشی کارەساتی سروشتی بوونە و زیانیان بەرکەوتوە، و ئەوان توانای گۆڕانکاریان ھەیە و ھاوبەش دەبن لەگەڵ ڕێکخراوەی ترەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و چارەسەرکردنی پێداویستییە مرۆییوکان. ڕێکخراوە ناحکومییەکان شێوازی ھەمە جۆرن، بەشێکیان بە شێوەیەکی سەرەکی گرووپی داکۆکیکارن و و بەشی تر بەرنامە و چالاکی ئەنجام دەدەن. ڕیکخروی ئۆکسفام، کاری گرنگی پێدانی کۆمەڵگە لەلایەن ھەژارییەوە، لەوانە دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی و شارەزایی پیشەیی بۆ ھەژاران بۆ بەدەستھێنانی خواردن و ئاوی خواردنەوە، سەکۆی دۆکۆمێنتی دۆزینەوەی ڕاستی و داکۆکی (ئێف ئێف دی ئەی) پێدانی یارمەتی یاسایی بۆ قوربانیانی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.