From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕێواز فایەق حوسێن (لەدایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٧٧ لە ناوچەی پێباز، کەلار) ژنە سیاسیەتوانێکی کورد و سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٩تا ٢ی تەممووزی ٢٠٢٣.[1] ئەو ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و پێشتر لە خوولەکانی پێنجەم و چوارەم لە نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان بووە.[2][3]
ڕێواز فایەق | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٧ (تەمەن ٤٧ ساڵ) کەلار |
پیشە | سیاسەتوان، پارێزەر، پڕۆفیسۆر |
حیزب | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
بەرلەوەی ببێتە ناو کاری پەرلەمانییەوە، چەندین پلە و پۆستی دیکەی ھەبوو لەوانە، یاریدەدەری دادوەر بووە لەدادگای بەرایی دەربەندیخان، لێکۆڵەری داد بووە لەدادگای بەرایی دەربەندیخان، بەرپرسی بەشی یاسایی لەپەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بووە ھەروەھا ماوەیەکیش وەک مامۆستای زانکۆ کاری کردووە، بڕواننامەی ماستەر و دکتۆرای ھەیە.
ڕێواز فایەق بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا بەدەستھێناوە. دواتر ماستەری لە یاسا نێودەوڵەتییەکان تەواوکردووە. ھەروەھا بڕواننامەی دکتۆری لە یاسای شارستانی ھەیە. ئەو پسپۆڕێتی ھەیە لە یاسای شارستانی.[4]
ڕێواز لە سالی ٢٠١٣، لەھەڵبژاردنەکانی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان دەنگی پێویست دەھێنێت، دوای کاندیدبوونی لەسەر حیزبی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. دواتر بۆ ھەڵبژاردنی ٢٠١٧، جارێکی دیکە ھەڵدەبژێردرێتەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان و دەبێتەوە ئەندام پەرلەمان لە فراکسیۆنی یەکێتیی لە خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.
لە خوولی چوارەمدا، لە ساڵانای ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٨، وەک بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەستبەکاردەبێت لە پەرلەمانی کوردستان. ھەروەھا لە ماوەی ٢٠١٣–٢٠١٧، ئنەدامی لیژنەی پیشەسازی وزە و سامانە سرووشتییەکان بووە لە پەرلەمانی کوردستان. لە ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بووە.
لەوەتەی ١١ی تەممووزی ٢٠١٩، شوێنی ڤالا فەریدی گرتەوە و بووەتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.[4]لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە پەرلەمان کرد.ئەمەش دوای ئەوەی لە ٣٠ی ئەیاری ٢٠٢٣ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری نایاسایی بوونی درێژکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانی دەرکرد.[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.