ڕێنێ زێلوگر
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕێنێ کاتلین زێلوگر[1][2] (لە دایکبووی ٢٥ی نیسانی ١٩٦٥) ئەو لەماوەی کارکردنیدا، چەند خەڵاتێکی بردووەتەوە، لە نێویاندا دوو جار خەڵاتی ئۆسکار، ھەروەھا چوار جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب. لە ساڵی ٢٠٠٧، ناوی وەک یەکێک لە گرانترین خانمە ئەکتەرانی جیھان ھات.[3]
ڕێنێ زێلوگر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Renée Zellweger | |
لەدایکبوون | (١٩٦٩-٠٤-٢٥) ٢٥ی نیسانی ١٩٦٩ (تەمەن ٥٥ ساڵ) Katy، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Renée Kathleen Zellweiger |
ھاوسەر | کێنی چێسنی |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | جیم کاری، Doyle Bramhall II، Ant Anstead، Jack White، بڕادلی کووپەر |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەری فیلم، ئەکتەر، ئەکتەری دۆبلێر، بەرهەمهێنەر |
پەروەردە | زانکۆی تێکساس لە ئاوستن، Katy High School |
شوێنی کار | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٢ |
بەشداربووە لە | Ice Bucket Challenge |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، European Film Award – People's Choice Award for Best European Film، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر |
بەستەری وەسفکراو | https://www.tekstowo.pl/wykonawca,ren_e_zellweger.html |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
ڕێنێ لە تێکساس لە دایک بووە، بەشی ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە زانکۆی تەکساس لە ئۆستن تەواو کردووە. لە سەرەتادا نیازی ئەوەی ھەبوو ببێتە ڕۆژنامەنووس، بەڵام دواتر پەلکێشی ناو بواری نواندن بوو. ئەو لە ساڵی ١٩٩٣، بۆیەکەمینجار لە فیلمی (Dazed and Confused) بە ڕۆڵێکی کورت دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٩٤، بۆیەکەمینجار بەڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی (Texas Chainsaw Massacre: The Next Generation) بەشداری کرد. لە ساڵی ٢٠٠٠، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی پەرستیار بێتی، یەکەمین خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی بەدەست ھێنا.
ڕێنێ لە ساڵی ٢٠٠٠، لە فیلمی چیای سارد بەشداری کرد، بەھۆی فیلمەکەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەکتەری پاڵپشتی بەدەستھێنا. لە ساڵی ٢٠١٩، لە فیلمی ژیاننامەیی جودی دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەشەوە دووەم خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستھێنا، بەڵام ئەمجارەیان لە پۆلینی باشترین خانمەکتەر. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٠٥، ناوی ڕێنێ لە مەرمەڕەی بەناوبانگی ھۆلیوود لە شێوەی ئەستێرە نووسرا.[4][5]