ڕووباری جێھلۆم
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕووباری جێهلۆم ( به پەنجابی و شا مەلیکی : دریاۓ جهلم، گورمکهی: ਜੇਹਲਮ) یەکێکه له لکەکانی ڕووباری ئیندۆس که به هیند و پاکستان دا تێدەپەڕێت.[1]
جێهلۆم گەورەترین و ڕۆژاوایی ترینیانه لەو پێنج ڕووبارەی پەنجاب پێک دێنن. درێژایی ئەو ڕووباره نزیک به ٧٧٢ کیلۆمەتره.[1]
بەشی هەره گەورەی پەنجاب له ڕیگای پێنج ڕووباری بیاس، ڕووباری جێهلۆم، ڕووباری چێناب، ڕووباری ڕاوی، ڕووباری ساتلۆج ئاودەدرێن.[2]
سێ ڕووباری گرینگی سند، پەنجاب و جێهلۆم ڕۆڵێکی گرینگیان هەیه له کشت و کاڵی پاکستان دا، سەرچاوەی هەرسێی ئەو ڕووبارانه له جاموو و کەشمیری هیندستانه.