چەکی ڕاوکردن
From Wikipedia, the free encyclopedia
چەکی ڕاوکردن ئەو چەکانەیە کە زۆرجار بۆ ڕاوکردنی ئاژەڵەکان بەکاردەھێنرێن، ھەروەھا بۆ ئامادەکردنی خۆراک و وەکو کات بەسەربردن و وەرزش بەکاردێت، و تاڕادەیەک جیاوازن لە چەکی بەرگری یان ئەو چەکانەی کە لە شەڕدا بەکاردەھێنرێن. بەو پێیەی مرۆڤ چەکی سروشتی نییە، ھەر لەسەرەتاوە ھەوڵی دروستکردنی ئامرازێکیان داوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم لاوازییە.