![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/94/Choman_Hardi.jpg/640px-Choman_Hardi.jpg&w=640&q=50)
چۆمان ھەردی
From Wikipedia, the free encyclopedia
چۆمان ھەردی لەدایکبووی ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤ لە سلێمانی،[1] ژنە شاعیر، وەرگێڕ، چیڕۆکنووس، وتارنووس، فێمێنیست، مامۆستای زانکۆ، وێنەکێشی کوردە. لە ئێستادا، یاریدەدەری پرۆفیسۆرە لە زانكۆی ئەمریكیی عێراق-سلێمانی، هەروەها لە هەمان زانکۆدا دامەزرێنەری سەنتەری جێندەر و گەشەپێدانە.[2]
زانیاریی خێرا دکتۆر چۆمان هەردی, لەدایکبوون ...
دکتۆر چۆمان هەردی | |
---|---|
![]() چۆمان هەردی لە حوزەیرانی ٢٠٢٣، هەولێر. | |
لەدایکبوون | ١٩٧٤ |
نەتەوە | کورد |
ھاوسەر | ئاراس فەتاح |
دایخە
چۆمان بەهۆی چالاکییەکانییەوە لەبوارەکانی فێمینیزم، ژنان و جێندەر ڕووبەڕووی هەڕەشەی کووشتن بۆتەوە.[3][4][5]