پەیماننامەی نەھێشتنی ھەموو جۆرەکانی جیاکاری بەرامبەر ئافرەتان
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەیماننامەی نەھێشتنی ھەموو جۆرەکانی جیاکاری بەرامبەر ئافرەتان - Convention on the Elimination of all Forms of Discrimination Against Women - CEDAW) بریتییە لە ڕێکەوتنامەیەکی نێودەوڵەتی کە لە ساڵی ١٩٧٩ دا لەلایەن (ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان - United Nations General Assembly)ەوە پەسەندکراوە. پێگەی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە لەلایەن (ھیلاری گبیدێما)ەوە بەڕێوەدەبرێت.
ئەم پەیماننامەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە یاسای مافەکانی ئافرەت ناسراوە و لەلایەن ١٨٩ وڵاتەوە دانی پێدانراوە. ٢ وڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری پالاو ڕێکەوتنامەکەیان واژۆ کردووە بەڵام دانیان پێدانەناوە، و ٤ وڵاتی (ئێران، سوودان، سۆماڵیا و تۆنگا)ش بە ھیچ جۆرێک واژۆکەری پەیماننامەکە نیین.[1]
زمانە فەرمییەکانی ئەنجوومەنەکە بریتییە لە ئینگلیزی، عەرەبی، فەڕەنسی، ڕووسی و ئیسپانی کە ھەر لێدوان و بڵاوکراوەیەک بە ھەر زمانێکیان بڵاوبکرێتەوە ئەوا یەکسەر وەردەگێردرێتەوە سەر ھەر چوار زمانەکەی دیکە. ئەگەر وتەبێژێکی ئەنجوومەنەکە نەتوانێت بە یەکێک لەو زمانە فەرمیانە بدوێت ئەوا وەرگێرێکی بە ئەزموونی بۆ دادەنرێت. ھەموو بڕیار و بەڵگەنامەیەکی فەرمی کە لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە دەردەچێت بە ھەر چوار زمانەکە بەردەست دەبێت. یاسای ڕێکارەکانی سەرەتا کە لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە پەیڕەو دەکرا زمانی عەرەبی لەخۆنەدەگرت وەک زمانێکی فەرمی بەڵام دواتر لە کۆبوونەوەی دووەمی ئەنجوومەنەکەدا یاساکە ھەموارکرایەوە بۆ زیادکردنی زمانی عەرەبی.[2]