پێڕستی ژنانی براوەی خەڵاتی نۆبێل
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەتا ساڵی ٢٠٢٣، ٦٤ ژن خەڵاتی نۆبێلیان بەدەستھێناوە (ماری کووری دوو جار ئەو خەڵاتەی بردەوە، جارێک لە فیزیک و جارێک لە کیمیادا). وەرگرانی خەڵاتی نۆبێل لەلایەن مێینە بەو شێوەیە:
- نۆزدە ژن خەڵاتی نۆبێلی ئاشتییان بەدەستھێناوە (١٦٫٣٪ لە ١١٠ براوە لە کۆی گشتی)
- حەفدە خەڵاتی نۆبێلی وێژەیان بەدەستھێنا (١٤٫٢٨٪ لە ١١٩ براوە لە کۆی گشتی)
- سێزدەیان خەڵاتی نۆبێلی فیزیۆلۆجی یان پزیشکییان وەرگرتووتەوە (٥٫٦٪ لە ٢٣٠ براوە لە کۆی گشتی)
- ھەشت خەڵاتی نۆبێلی کیمیایان بەدەستھێنا (٤٫١٪ی ١٩١ براوە لە کۆی گشتی)
- پێنجیان خەڵاتی نۆبێلی فیزیکیان بەدەستھێنا (١٫٨٪ لە ٢٢٤ براوە لە کۆی گشتی)
- سێ کەس ( ئێلینۆر ئۆسترۆم, ئیستەر دوفلۆ و کلۆدیا گۆڵدین ) خەڵاتی یادکردنەوەیان لە زانستە ئابوورییەکاندا بەدەستھێنا (٢٫١٧٪ لە ٩٢ براوە لە کۆی گشتی). [1]
ئەم وتار یان بەشە لە پڕۆسەی فراوانکردن یان داڕشتنەوەیەکی سەرەکیدایە. ھەروەھا تۆیش دەتوانیت یارمەتیی بنیاتنانی بدەیت. ئەگەر ئەم وتار یان بەشە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستکاری نەکرا، ئەوا تکایە ئەم داڕێژە لابە. ئەگەر تۆ ئەو دەستکاریکەرەی کە ئەم داڕێژەیەت زیاد کردووە و ھێشتاش بەچالاکی دەستکاریی دەکەیت، ئەوا تکایە دڵنیا ببەوە کە لەکاتی دەستکاریکردنە چالاکەکەدا، ئەم داڕێژە بە {{لە بەکارھێنان دایە}} دەگۆڕیت. بۆ چۆنییەتیی بەکارھێنانی پارامەترەکانی داڕێژە، کرتە لە بەستەرەکە بکە.
ئەم وتار دوایین جار لەلایەن Kurd2021 (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ٣ مانگ لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە) |
یەکەم ژن کە خەڵاتی نۆبڵی بەدەستهێنا، ماری کووری بوو کە لە ساڵی ١٩٠٣ لەگەڵ هاوسەرەکەی پیەر کووری و ھێنری بێکەرێل خەڵاتی نۆبڵی فیزیای بەدەستهێنا. [2] [3] هەروەها کیووری یەکەم و تاکە ژنە کە چەندین خەڵاتی نۆبڵی بەدەستهێناوە؛ لە ساڵی ١٩١١ خەڵاتی نۆبڵی کیمیا بەدەستهێنا. کچەکەی کیووری، ئرێن ژولیۆ کووری ، خەڵاتی نۆبڵی کیمیا لە ساڵی ١٩٣٥ بەدەستهێنا، بەمەش ئەو دووانە تاکە دایک و کچێک بوون کە خەڵاتی نۆبڵیان بەدەستهێنابێت [2] وە هەروەها پیەر و ئرێن تاکە باوک و کچن کە ئەم خەڵاتەیان بەدەستهێنابێت.لەکاتێکدا ٦ کور و باوک ئەم خەڵاتەیان بەدەستهێناوە. [4] زۆرترین خەڵاتی نۆبڵ کە لە یەک ساڵدا بە ژنان بەخشرا، لە ساڵی ٢٠٠٩ دا بوو، کە پێنج ژن لە چوار پۆلێندا بوونە خاوەن خەڵات.