پێشەکی (لۆژیک)
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە ئاکامگریدا، پێشەکی قسەیەکی ڕاست یان درۆیە کە لە دەسپێکی بەڵگەیەکی لۆژیکیدا ھاتووە بۆ ئەوە پێشەنگایەتیی زەین بکات بەرەو ئاکامی ڕاست یان درۆی بەڵگەکە.[1] مرۆڤ ھەندێکات پێشەکییەکان بەبێ دەربڕین و ڤەگۆتن دەھێڵێتەوە کە لەو حاڵەتەدا پێیان دەوترێ پێشەکیگەلی ونبوو، بۆ نموونە:
- سوقرات بمرە (= نەمێنە، فانییە)، چونکە ھەموو مرۆڤەکان بمرن.
ئاشکرایە کە ڕستەیەک بەڕاشکاوی نەتراوە ئەوەش ئەمەیە: سوقرات مرۆڤێکە. ئەمە پێشەکییە ونبووکەیە. ئەگەر بەتەواوی بگوترێ ئەوە دەبێتە:
- لەبەر ئەوەی کە ھەموو مرۆڤەکان بمر و فانین و سوقراتیش مرۆڤێکە، ئەمە وای لێ دەکەوێتەوە کە سوقرات بمرە.
لەم نموونەیەدا، ڕستەکانی «ھەموو مرۆڤەکان بمرن» و «سوقرات مرۆڤێکە» پێشەکییەکانن، لەگەڵ ئەوەدا «سوقرات بمرە» کۆتایییەکە یان ئاکامەکەیە.