![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/6d/Nancy_Johnson_%2528sport_shooter%2529_5.jpg/640px-Nancy_Johnson_%2528sport_shooter%2529_5.jpg&w=640&q=50)
پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠
From Wikipedia, the free encyclopedia
پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠ سەرجەم ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە بوونەتە خاوەنی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠ کە لە ماوەی ١٥ی ئەیلوول تا ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠ لە شاری سیدنی ئوسترالیا بەڕێوەچوو.[1] ١٠٬٦٥١ ھەزار وەرزشوان لە ١٩٩ وڵاتی جیاواز لە ٣٠٠ پێشبڕکێ لە ٢٩ وەرزشی جیاوازدا ڕکابەری یەکتریان کرد بە مەبەستی بەدەست ھێنانی مەدالیا. وەرزشوانانی ٨٠ ولاتی جیاواز بوونە خاوەنی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیاد، ئەمریکا زۆرترین مەدالیای زێری بەدەست ھێنا کە ٣٧ دانەبوو و لە ھەمانکاتدا زۆرتین مەدالیای گشتی بەدەست ھێنا کە ٩٣ مەدالیا بوو. دوای ئەو وەرزشوانانی ولاتی ڕووسیا ھات بە بردنەوەی ٣٢ مەدالیای زێڕ و ٨٩ مەدالیای گشتی، و ولاتی چین پلەی سێیەمی بەدەست ھێنا پاش ئەوەی ٢٨ مەدالیای زێری بردەوە. ھەروەھا وەرزشوانانی ئوسترالیا وڵاتی خانەخوێ بەبردنەوەی ١٦ مەدالیا پلەی چوارەمی بەدەست ھێنا.[2] ھەریەکە لە کامیرۆن، کۆڵۆمبیا، لاتڤیا، مۆزامبیک و سلۆڤێنیا بۆ یەکەم جار مەدالیای زێڕیان لە مێژووی خۆیاندا بەدەست ھێنا، لەکاتێکدا ڤێتنام، باربادۆس، مەکدۆنیا، کووەیت، قرغیزستان و سعودیە یەکەم مەدالیای ئۆڵۆمپیادیان بەدەست ھینا.[3][4]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/6d/Nancy_Johnson_%28sport_shooter%29_5.jpg/640px-Nancy_Johnson_%28sport_shooter%29_5.jpg)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/09/Fireworks%2C_Sydney_Harbour_Bridge%2C_2000_Summer_Olympics_closing_ceremony.jpg/640px-Fireworks%2C_Sydney_Harbour_Bridge%2C_2000_Summer_Olympics_closing_ceremony.jpg)
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠ | ||||
---|---|---|---|---|
شوێن | سیدنی، ![]() | |||
Highlights | ||||
زۆرترین مەدالیای زێڕ | ![]() | |||
زۆرترین مەدالیای گشتی | ![]() | |||
|