پردی گلینیک
From Wikipedia, the free encyclopedia
پردی گلینیک (بە ئەڵمانی:Glienicker Brücke) پردێکە لەسەر ڕووباری ھاڤێڵ لە ئەڵمانیا دروستکراووە، ناوچەکانی وانسێ و بەرلین وبرادنبێرگی ھەرێمی پۆتسدام بەیەکەوە گڕێ دەدا، ناونانی بە گلینیک بۆ کۆشکی گلینیک دەگەڕێتەوە کە لەنزیکییەوە بوونیات نرا، ئەم پردە لە ساڵی ١٩٠٧ بەم شێوەی ئێستای دڕووست کرا (پردی پۆڵایین). لە کاتی جەنگی جیھانی دووەم خاپوور کرا، لەکاتی جەنگی ساردا بۆ چەند جاڕێک نۆژەن کرایەوە، ئەم پردە گرنگییەکی زۆری ھەبوو چونکە کەوتبوە سەر ڕووباری ھاڤێڵ کە سنووری نێوان ئەڵمانیای خۆڕھەڵات و بەرلینی خۆڕئاوا بوو، لەسەر ئەم پردە چەندین کاری سیخوری و ئالوگۆڕی بەندییەکان ڕێکخڕاوە، ھەر بەم ھۆیەوە بە پردی سیخورەکان دەناسرێت.[1]
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠١٧) |