![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/34/Czech_Arctic_Research_Station_-_Payer_house.jpg/640px-Czech_Arctic_Research_Station_-_Payer_house.jpg&w=640&q=50)
وێستگەی توێژینەوە
From Wikipedia, the free encyclopedia
وێستگەکانی توێژینەوە ئەو ئاسانکاریانەن کە لە لێکۆڵینەوەی زانستی، کۆکردنەوە ، شیکردنەوە و تاقیکردنەوە تێیدا ئەنجامدەدرێ، [1] وێستگەی توێژینەوە بریتییە لە دامەزراوەیەک کە بە مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی دروستکراوە، هەروەها [2] چەندین جۆری وێستگەی توێژینەوە هەیە لەوانە: وێستگەی مەیدانی بایۆلۆژی، وێستگەی بۆشایی ئاسمان و هتد . وێستگەکانی توێژینەوەی بایۆلۆجی لە سەردەمی کۆلۆنیالیزم و ئیمپریالیزمی ئەوروپیدا گەشەیان کرد کە سروشتناسەکان دایانمەزراند بۆ ئەنجامدانی چاودێریکردن لەسەر گیانلەبەران و ڕووەک ،[3] ئەمڕۆ ئەم دیسیپلینە لەلایەن ژمارەیەک ڕێکخراوەوە نوێنەرایەتی دەکرێت کە لە چەندین کیشوەردا هەن، هەندێک نموونە بریتین لە: ڕێکخراوی وێستگە مەیدانییە بایۆلۆژییەکان و ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە گەرمەکان . [4]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/34/Czech_Arctic_Research_Station_-_Payer_house.jpg/640px-Czech_Arctic_Research_Station_-_Payer_house.jpg)
هەروەها وێستگەکانی بۆشایی ئاسمان لە ماوەی چەند دەیەیەکدا لە ڕێگەی شیکاری و نووسینی زانستییەوە پەرەیان پێدرا، یەکەم لایەنی دیزاینی وێستگە بۆشایی ئاسمانییە سەرەتاییەکان لەلایەن هێرمان پۆتۆکنیکەوە لە ساڵی ١٩٢٨دا ناسێندرا، [5] لەو کاتەوە دروستکردن و هەڵدانی وێستگەکانی بۆشایی ئاسمان هەوڵی هاوبەشی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بووە کە ڕێگەی بە فەلسەفەی دیزاینی جیاواز داوە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی سەرەکی وەک وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی پێکبهێنن، [6] بە هەمان شێوە وێستگەکان لە ئەنتارکتیکا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بە باشی دیزاین کراون لە بەرامبەر پلەی گەرمی ژێر سفر بگونجێ و چەندین جار دووبارە گەشەیانپێدراوە کە پێویستە بەدرێژایی ساڵ بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو پرسانەی پەیوەستن بە بەفربارین و دەستگەیشتن و ژەنگاویبوونەوە . [7]