ویکیپیدیا:SWViewer
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێس دەبلیو ڤیووەر (SWViewer) بەرنامەیەکی وێبی پێشکەوتووە، بەکاردێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی خراپکاری و پەیامی نەخوازراو و جۆرەکانی تری دەستکاری تێکدەر کە لە سەرانسەری ھەموو پڕۆژە جیاوازەکانی ویکیمیدیادا ئەنجام دراوە لەگەڵ توانای گەڕانەوەیان. بەرنامەکە ڕووکارێکی سادە و ژیرانەی ھەیە، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت چاودێری دوایین گۆڕانکارییەکان بکرێت. لەم کارەدا چەندین تایبەتمەندی دابین دەکات، وەک توانای گەڕانەوەی دەستکارییەکان، تاگکردنی لاپەڕەکان بە سڕینەوەی خێرا و دەستکاریکردنی سەرچاوە لە لاپەڕەکەدا. بۆ بەکارھێنانی بەرنامەکە مافی گەڕاندنەوەت پێویستە.