ویکیپیدیا:دەستکاریی تێکدەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەستکاری تێکدەر چەند دەستکارییەکە کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەلایەن بەکارھێنەرێکەوە دەکرێت لەسەر وتارێک یان پەڕەیەک، ئەو دەستکارییانەش دەبنە کۆسپ و ڕێگری دەکەن لە چاکسازیکردن لە وتارەکەدا. دەستکاریی تێکدەر ھەمان شت نییە لەگەڵ خراپکاریدا، ھەرچەندە خراپکاریش ڕووخێنەرە. ھەرکامێک لەم دوو شتە، دەبێت بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت. مەرج نییە دەستکاریی تێکدەر دایم لە ئەنقەست ئەنجام درابێت. لەوانەیە زۆرجار بەکارھێنەرەکە بە نیازێکی پاک دەستکارییەکەی خۆی ئەنجام دابێت، بەڵام پچڕێنەر بێت. ھەرچۆنێک بێت، بە ھەردوو شێوەکە ھێشتا زیان بە ویکیپیدیا دەکات و دەبێت بەکارھێنەران بە خێرایی ئاگادار بکرێنەوە. ئەگەر ھەر بەردەوام بوون، لەوانەیە بەربەست بکرێن.
![]() | ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
![]() | ئەم پەڕەیە بە کورتی: دەستکاریی تێکدەر ڕووخێنەرە و ئەو بەشداربووانەی بەو کارە ھەڵدەستن لەوانەیە بێکۆتا بەربەست بکرێن. |