ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/٢٠ی تشرینی یەکەم
داڕێژەی ویکیمیدیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/36/Muammar_al-Gaddafi_at_the_AU_summit.jpg/640px-Muammar_al-Gaddafi_at_the_AU_summit.jpg)
- لە ساڵی ١٩١٩ دا، کۆنگرێسی ئەمریکا یاسایەکی دەرکرد، کە تێیدا ھەموو جۆرە خواردنەوە کهوولی و سەرخۆشکەرەکانی لە ناو خاکی ئەمریکا قەدەغە دەکرد.
- لە ساڵی ١٩٥٤ دا، چەندین کەس لە ئەفسەرەکانی حیزبی توودەی ئێران لەسێدارە دران.
- لە ساڵی ١٩٨٧ دا، ھوونەرمەندی کورد، تایەر تۆفیق لە شاری ھەولێر کۆچی دوایی کرد.
- لە ساڵی ٢٠١١ دا، موعەمەر قەزافی (لەوێنەکەدا) لە وڵاتی لیبیا لە لایەن بەرھەڵستکارانەوە دەستگیر کرا و سەعاتێک دوای ئەوە کوژرا.