ناسیۆنالیزمی نوێ
From Wikipedia, the free encyclopedia
نیۆ‒سیۆنالیزم[1][2] یان ناسیۆنالیزمی نوێ، ئایدۆلۆژیا و بزاڤێکی سیاسییە کە لەسەر تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی ناسیۆنالیزمی کلاسیک بنیاد نراوە.[3] لە کاتی شەپۆلی دووەمی جیھانگیرییدا، کە لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ھاتنە ئاراوە، نیۆ ناسیۆنالیزم شان بە شانی جیھانگەرایی گەشەی کرد.[4][5][6]
ناسیۆنالیزمی نوێ پەیوەستە بە چەند ھەڵوێستێکەوە، وەک: پۆپۆلیزمی ڕاستڕەو، دژە جیھانگیری،[7] نەیتیڤیزم، پارێزگاریخوازی، دژایەتیکردنی کۆچبەرەکان، ئیسلامۆفۆبیا لە وڵاتانی نا موسڵمان،[8] و ھەروەھا ئەورووپاگومانی (ھەندێکجاریش جیھانگەرایی و بیرۆکەی یەک نەتەوە). نیۆ ناسیۆنالیستەکان ھەموو کات وای دادەنێن کە ناسینەوەی شووناس و کلتووری نەتەوەکەیان ھەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە، بۆ ئەمەش نەتەوەکانی دیکەی دەوروبەریان بە تاوانبار دەزانن.[9][10] داوای پاراستنی میراتی نیشتمانی دەکەن، وەک ھونەر و نەریتە باوەکان و فۆلکلۆرییەکان، کە ئەمە بە ناسیۆنالیزمی کولتووریش دەناسرێت.[11]