ناسیۆنالیزمی عەرەبی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ناسیۆنالیزمی عەرەبی (بە عەرەبی: القومية العربية؛ al-Qawmiyya al-ʿArabiyya) بانگەشەیەکە بۆ میراتێکیی کولتووری و زمانی ھاوبەشیی جیھانی عەرەب، کە بەپێی ئەو بانگەشەیە ھەموو عەرەبەکان بە مێژوو و کولتوور و زمانێکی ھاوبەش، یەکگرتوو و یەکسانن.
ئەم جۆرە ناسیۆنالیزمە بەرگری لە ئامانجی یەک نەتەوە دەکات، کە ئەویش عەرەبەکانن، کە لە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک تا کەنداوی فارس درێژ دەبنەوە، ئامانجی ھاووڵاتیبوونێکی خەمخۆری عەرەبییە بۆ گەلی عەرەب. ناسیۆنالیزمی عەرەبی سەرەتا وەک بیردۆزێکی ڕۆشنبیرانە ھاتە کایەوە، لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمەوە گۆڕدرا لە بەرامبەر عوسمانییەکان، و سەدەیەک دوای ئەوەش لە بەھاری عەرەبی، بەتەواوی بووە ھەڵگری ناسیۆنالیزمێکی توندڕەو دژ بە نەتەوە ناعەرەبەکان. ناسیۆنالیزمی عەرەبی دابەشکراوە بەسەر شێوەندێکی جیھانگەرایی، بەڵام لەھەمان کاتدا خاوەنی چڕترین ناوچەکانی جیھانە بۆ لەخۆگرتنی ئایینەکان، بە تایبەت ئایینی ئیسلام.[1]