ناحیەی پێباز
ناحیەیەکی قەزای کەلار From Wikipedia, the free encyclopedia
ناحیەیەکی قەزای کەلار From Wikipedia, the free encyclopedia
ناحیەی پێباز یەکێکە لە چوار ناحیەی قەزای کەلار لە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی باوەنورە.[2] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی پێباز لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٩٬٣٩٩)کەسە.[3]
ناحیەی پێباز | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة بیباز بە ئینگلیزی: Pebaz Sub-District | |
پۆتانەکان: 34.82265°N 45.50852°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
ئیدارە | ئیدارەی گەرمیان |
قەزا | قەزای کەلار |
مەڵبەند | باوەنور |
ژمارەی گوندەکان | ٣٠ |
بوون بە ناحیە | ١٩٣٧ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەر | عەدنان عەلی |
ڕووبەر | |
• ناحیە | ٣٤٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٣٤ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٣٣٢ مەتر (١٬٠٨٩ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ١٠٧٩ مەتر (٣٬٥٤٠ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٢٦٦ مەتر (٨٧٣ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• ناحیە | ٩،٣٩٩ |
• چڕی | ٢٧٫١٦ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٠٫٣ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ٦،٨٦٠ |
• لادێیی | ٢،٥٣٩ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[1] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ئەم ناحیەیە لە سەرەتای درووست بوونیدا سەر بە قەزای کفری بوو لە پارێزگای کەرکووک، پاش پێکھێنانی قەزای کەلار بووە ناحیەی ئەم قەزایە خرانە سەر پارێزگای سلێمانی تاوەکو ئێستا، ئەم ناحیەیە کەوتووەتە ناوچەی گەرمیان، لە ڕۆژھەڵاتییەوە لە سەر ڕۆخی ڕووباری سیروانە، خاکێکی بە پیتی ھەیە بۆ کشتوکاڵ بە تایبەتی بۆ گەنم و جۆ.
ئەم ناوچەیە بە پێباز بەناوبانگ بووە، ئەوکات ئێڵی جاف لەم ناوچەیەدا گەرمیان و کوێستانیان کردووە، ھەتا ئەم دواییە کە تیایدا نیشتەجێ بوون و وازیان لەگەرمیان و کوێستان ھێنا.
ناحیەی پێباز ھاوسنوورە لەگەڵ:
ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٣٤٦کم٢)یە لە (١٫٧٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٢٠٫٣٪) قەزای کەلار پێکدەھێنێت.[7]
تەواوی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٩،٣٩٩)کەسە.[8]
لە سەردەمی عوسمانیەکاندا کەرت و گوندەکانی ناحیەی پێباز سەر بە ناحیەی شێروانە و قەزای گوڵعەنبەر بووە.
لەدوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، بۆ چەند ساڵێک ئیدارەی لیوای سلێمانی ڕاستەوخۆ لە ژێر ھەژموونی ئینگلیزدا بوو، بە پێچەوانەی لیواکانی تر کە سەر بە بەغدا بوون، بەڵام دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان بەریتانیا و عێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە (١١/تەممووزی/١٩٢٣)دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە عێراقەوە درا، ئەم بڕیارەش لە ساڵی دوایدا جێبەجێکرا بە ناردنی(٥) ئەندام وەکو نوێنەری لیواکە لە ئەنجوومەنی دامەزراندنی عێراقدا(المجلیس التأسیس العراقی)، دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ناکۆکی نیوان عێراق - تورکیا لە سەر دواڕۆژی ویلایەتی مووسڵ، کۆمەڵەی گەلان لە شوباتی ١٩٢٥ز دا لیژنەی خۆی ڕەوانەی ئەم ویلایەتە کرد، بە کۆتایی ھاتنی ئەم کێشەیە ئیتر سلێمانی بووە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق،[9]
ڕێکخستنەوەی سنوری نێوان ھەردوو لیوای کەرکووک و سلێمانی بە شێوەیەک زنجیرە چیای قەرەداغ و بازیان بوو بە سنووری نێوانیان، بەمەش قەزای بازیان کە ناوەندەکەی چەمچەماڵ بوو، کرا بە دوو بەشەوە بەشی یەکەم قەزای چەمچەماڵ بە ھەردوو ناحیەی(قەڵاسێوکە و سەنگاو) و بەشی دووەم ناحیەی بازیان، یەکەم بەشیان لە لیوای سلێمانی دابڕێنرا و خرایە سەر لیوای کەرکووک، دووەمیان لەسەر لیوای سلێمانی مایەوە، ھەروەھا بەشی خواری ناحیەی وارماواش کە دواتر بوو بە ناحیەی پێباز خرایە سەر قەزای کفری.[10]
بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٥٨) لە ٢٧\١\١٩٣٧دا ناحیەی پێباز ھاتە کایەوە بەدابڕانی لە ناحیەی شێروانە لە سنووری قەزای کفری لە پارێزگای کەرکووک.
ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان. لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی کرا، پارێزگای کەرکووک زۆرترین گۆڕانکاری بەسەردا ھات لە ڕووی کارگێڕییەوە.[11]
بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٥٩دا، (٥)کەرتی ناحیەی پێبازی سەر بە قەزای کفری بە ناحیەی شێروانەی ھەمان قەزاوە لکێندرا.
لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.
لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[13]
ئەم ناحیەیە لە ٣٠ گوند پێکھاتووە:[15]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.