ناحیەی تەلەعفەر، (بە عەرەبی: ناحیة تلعفر، بە ئینگلیزی: Tel Afar subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی تەلەعفەرە.[1][2]
ناحیەی تەلەعفەر | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای نەینەوا |
قەزا | تەلەعفەر |
بوون بە ناحیە | ١٨٧٩ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٨٢٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣١٨ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٤٠٧ مەتر (١٬٣٣٥ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کورمانجی)، عەرەبی و تورکمانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە)، ئێزیدی |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناو
مێژوو
لە ساڵی ١٨٧٩دا شاری مووسڵ سەرلەنوێ کرایەوە ناوەندی ویلایەتی مووسڵ لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا، قەزای شنگال یەکێک بوو لە شەش قەزاکانی، ناحیەی تەلەعفەر و ناحیەی زوممار سەر بە قەزای شنگال بوون. ئەم دابەشی کارگێڕییە تاوەکو داگیرکردنی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئینگلیزەوە لە ساڵی ١٩١٨ ھەر پەیڕەوی دەکرا. لەگەڵ دامەزراندنی حکومی پاشایەتی عەرەبی لە عێراق ناوچەی جزیری باشووری کوردستان دابەشکرایە سەر قەزای تەلەعفەر و قەزای شنگال و ناوچەی بادۆش درایە پاڵ مووسڵ.[4]
جوگرافیا
سنوری ناحیەی تەلەعفەر:
- لە باکوورەوە ناحیەی ئاڤگەنی
- لە باشوورەوە ناحیەی تەل عەبتە
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی موحەلەبیە.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی قەیرەوان و ناحیەی شنگال.[5]
دانیشتووان
پێکھاتەی دانیشتووانی قەزاکەش بەم جۆرەیە:
- لێکۆڵینەوە لە پێکھاتەی دانیشتووانی قەزاکە، بە ھۆی کەمبوونی سەرژمێری ڕاستەقینە و دوور لە دەستکاری و ڕاگواستن و بە عەرەباندنە بەردەوامەکانی ناوچە کوردنشینەکانەوە کارێکی ئاسان نییە، بەڵام دەتوانینبڵێین کە ڕێژەی ھەر سێ نەتەوەی کورد و تورکمان و عەرەب ھاوتان. زۆربەی تورکمانەکان لە شارۆچکەی تەلەعفەر کۆبوونەتەوە، و کوردەکان لە ناحیەی زوممار و ناحیەی ئاڤگەنی و ناحیەی ڕەبیعە و ناو شارۆچکەی تەلەعفەر، و عەرەبەکان بە تەوای ھەموو قەزاکەدا بڵاوبوونەتەوە.[6]
- ھۆزە تەلەعفەرییەکان: کە لە گەلێ سەرچاوەدا باسی ڕەچەڵەکی ئەم تەلەعفەرییانە کراوە، (شاکر خەسباک) لە سەرچاوەکەیدا دەڵێت «ئەو ھۆزە کوردییانەی بە تەلەعفەرییەکان ناسراون گەورەترین ڕێژەی دانیشتوانی ناحیەی تەلەعفەر پێکدەھێنن» بەڵام لە ھەندێ سەرچاوەدا بۆ کەمکردنەوەی کورد ئەم ھۆزانە بە عەرەب و تورکمان دادەنێن. جا ئەگەر چاوێک بە ناوی ھۆز و تیرەکانی تەلەعفەرییەکاندا بگێڕین ئەوا گەلێ ناوی کوردی وەکو (ئال حەمۆ، ئال عەلۆ، ئال حەربۆ، ئال محۆ، ئال شێخۆ، ئال فەرھاد، ئال میرزا)مان بەر چاو دەکەوێت و ناوی سەرۆک ھۆز و تیرەکانیش مۆرکی کوردییان تێدا بەرجەستە دەکرێت، وەکو(حەمزەسلۆ، ئیبراھیم سمۆ، عەزیز ئاغا، ئیبراھیم محۆ، ساعد خدۆ، قەدرۆ، عەلی قاسۆ، مەجید بلۆ، سەعد عەزۆ، محەممەد شێخۆ، عبداکریم ئاغا، عەباس ئاغا)ن. سەرەڕای ئەمەش ھۆزە تەلەعفەرییەکان بەھۆی ژن و ژنخوازییەوە تێکەڵاوی ھۆزە گەرگەری ناوچەی زوممار و ئاڤگەنی بوون و ئاشنایی و خزمایەتی لە نێوانیاندا دروست بووە.[7]
(یاسین العومەری) لە کتێبی(منیة الادباء فی تاریخ الموصل الحدباء) کە لە ساڵی (١٨٠٠)ی زاینی نووسراوە، وتوویەتی «خەڵکی تەلەعفەر دوو تیپن، سارلیان(کاکەیی) و ماولیانن و یەکێکیان ڕافزین» و ھەمان پەیوەندی کۆمەڵایەتیش لە نێوان ھۆزەکانی تەلەعفەرییەکان و کاکەییەکانی پارێزگای کەرکووکدا درووست بووە.[8]
کشتووکاڵ
شوێنەوار
کارگێڕی
لە ڕووی کارگێڕییەوە ئەم ناحیە پێک ھاتووە لە (٤٦) گوند.[9]
ئەمانەش ببینە
- ناحیەی تەلەعفەر
- ناحیەی ئاڤگەنی
- ناحیەی زوممار
- ناحیەی ڕەبیعە
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.