مەولەویە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕێبازی مەولەوی یان مەولەویە (بە تورکی: Mevlevilik یان Mevleviyye، بە فارسی: طریقت مولویه) ڕێبازێکی سۆفیگەرییە کە لە قۆنیا (تورکیای ئێستا؛ پێشتر پایتەختی سەلجوقانی ڕۆم بووە) لەلایەن شوێنکەوتووانی جەلالەددین محەممەد بەلخی دامەزراوە.[1] مەولەویەیەکان بە «دەروێشە سوڕاوەکان»یش ناسراون بەھۆی کردنی سوڕانەوە وەک شێوازێکی زیکر (یادھێنانەوەی خودا). دەروێش زاراوەیەکی بەناوبانگە بۆ سەرەتایەکی ناو ڕێگای سۆفیگەری؛ سوڕانەوە بەشێکی مەراسیمی سەماعە و بەشداربووەکانی بەزۆری بە سەمازەنەکان ناسراون.[2]
زانیاریی خێرا ناوبڕ, دروستبوون ...
ناوبڕ | مەولەویە |
---|---|
دروستبوون | ١٣١٢ |
جۆر | ڕێبازی دەروێشی |
ئۆفیسی سەرەکی | قۆنیا، تورکیا |
سەرۆک | فاروق ھەمدەم |
کەسایەتییە گرنگەکان | شەمسی تەورێزی – مەولانای ڕۆمی - سوڵتان وەلەد |
وێبگە | File:Sufi calligraphy.png |
دایخە
لە ٢٠٠١٨دا، یوونێسکۆ «مەراسیمی سەماعی مەولەویە» ی بە یەکێک لە شاکارەکانی میراتی زارەکی و دەستکارینەکراوی مرۆڤایەتی قبووڵکرد.[3]