![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/1/1b/Peykeri_mesture_erdellan.jpg/640px-Peykeri_mesture_erdellan.jpg&w=640&q=50)
مەستوورە ئەردەڵان
شاعیر، نووسەر و مێژوونووسی کورد / From Wikipedia, the free encyclopedia
مەستوورەی ئەردەڵان (لەدایکبووی ١٨٠٤ - مردووی ١٨٤٨) شاعیر و مێژوونووسی کوردە. ناوی خۆی ماھ شەرەف خانم بووە و نازناوی مەستوورە بووە. دەوروبەری ساڵی ١٢٢٠ ک. م (١٨٠٤ ز) لە بنەماڵەی قادرییەکانی سنەدا، کە ئەوسا زۆر لای والییەکان بەقەدر بوون، لە شاری سنە ھاتە دنیا.[1]
زانیاریی خێرا مەستوورەی ئەردەڵان, لەدایکبوون ...
مەستوورەی ئەردەڵان | |
---|---|
![]() پەیکەری مەستوورە لە شاری سنەدا | |
لەدایکبوون | ١٨٠٤ |
مردن | ١٨٤٨ |
پیشە | نووسەر، شاعیر، فەیلەسووف، مێژووناس |
نەتەوە | کورد |
کارە بەرچاوەکان | مێژووی ئەردەڵان |
دایخە
مەستوورە چل و چوار ساڵ تەمەنی بووە کە لە سلێمانی مردووە و ھەر لەوێش نێژراوە.
ئەحمەد بەگی کۆماسی بۆ وەسفی لە شێعرێکدا دەڵێت:[2]
مەستوورە و فەردش وێنەی گەوھەرەن | نە موڵک عەفاف ئەو چون جەوھەرەن |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/1/1b/Peykeri_mesture_erdellan.jpg/640px-Peykeri_mesture_erdellan.jpg)