مەدرید
From Wikipedia, the free encyclopedia
مەدرید پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی ئیسپانیایە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٨ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٣٬٢٧٣٬٠٤٩ کەس بووە.[2] کۆمەڵگای مەدرید پڕە لە گووند و شارە دێ و لەدەرەوەی شارەکە، مەدرید لە مێژوودا شارێکی ڕۆمانی بووە واتا ئیمپڕاتۆرێتیی ڕۆمی فەرمانڕەوا بووە لەسەدەی دووەمی زاینی، شاری مەدرید لە ئێستادا بەشارێکی پێشکەوتوو و بازرگانی ناسراوە و چەندین نووسینگەی تایبەتی و کۆمپانیاکان لەشارەکەدا ھەن، شاری مەدرید لەدەستی فرانسیسکۆ فرانکۆ تووشی داڕمانێکی زۆر بوو بەڵام لەدوای فڕانکۆ بەتایبەت ساڵانی ١٩٨٠-١٩٩٠ دوای گەڕانەوەی دیموکراسی بۆ وڵاتەکە مەدرید گەشایەو بە تەلاری بەرز و پیشەسازی، کەش و ھەوای مەدرید لە وەرزی ھاوین و بەھار دەگاتە ٣٠ بۆ ٤٠ پلەی سلیزی دەگۆڕێت کە ئەمەش بۆ شارێکی ئەورووپا پلەیەکی بەرزە، شارەکە کۆمەڵێ مۆزەخانە و ئەنتیکەخانەی مێژوویی لە خۆ گرتووە لەوانە مۆزەخانەی پێدرۆ و مۆزەخانەی سۆفیای شاژن و جگەلەمانەش تەلاری ھونەری و شوێنی کۆنسێرتی ھوونەرمەندان و پاڕکی گەشتیاری، شاری مەدرید سێیەم گەورە شاری نێو وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لەدوای لەندەن و بەرلین، لەڕووی یاری تۆپی پێشەوە چەندین یانەی بەناوبانگی تێدایە لەوانە ریال مەدرید و خیتافی و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕایۆڤالیکانۆ.
مەدرید | |
---|---|
شار | |
Villa de Madrid | |
وڵات | ئیسپانیا |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٨) | |
• سەرجەم | ٣٬٢٢٣٬٣٢٤ [1] |
<!—دانیشتوواناسی (بەشی ١) --------> | |
وێبگە | munimadrid.es |