مێژووی فەلەستین
From Wikipedia, the free encyclopedia
مێژووی فەلەستین باسکردنە لە مێژووی وڵاتی فەلەستین و ئەو ڕوودا و و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە . مێژووی فەلەستین تا ڕادەیەکی زۆر بەستراوە بە تێکستە ئاینییەکانی یەھودی و مەسیحی و ئیسلامی، و مێژووی فەلەستین بەندە بە بوونە سیاسی و نیشتەجێبوونەکەی.فەلەستین خاکی پەیامەکانە و لانکەی شارستانی مرۆڤایەتیە، و قیبلەی یەکەمی موسڵمانانە و کۆنترین شاری تێدایە کە ئەریحایە، بیست ویەک شارستانی جیاوازی بە خۆیەوە بینییووە لە ھەزارەی ھەشتەمی پێش زاینییەوە، لەسەر خاکی فەلەستین چەندین ڕاستی مێژوویی ئەدوێن لە سەر مێژووی ئەم خاکە، و کەنعانیەکان یەکەم جار نیشتەجێبوون لەم خاکەدا، ھیرۆدەتس و مێژوونەسە یۆنانی و لاتینیەەکانی تر ناوی فەلەستینیان ناوە لە کەنارەکانی خاکی فەلەستین، و ھەندیک جار ئەم ناوەیان بۆ ھەموو زەوییەکانی نێوان کەنار و دۆڵی ئوردن بەکارھێناوە، و لە سەردەمی ئیمپراتۆری ڕۆمانی، فەلەستین بە ھەموو ناوچەکانی دەوروبەری قودس وتراوە، ھەروەھا ئەم ناوە لە سەردەمی بیزەنتییەکان بەکارھاتووە بۆ ئاماژەکردن بەو ناوچانەی کەوتوونەتە ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن، و درێژ دەبێتەوە لە نێوان شاخی کرمل و غەزە لە باشورەوە. پاشماوەی ئاسەواری مرۆڤ لە ناوچەی باشوری دەریاچەی تەبڕیا دۆزرایەوە، کە ئەگەڕێتەوە بۆ ٦٠٠ ساڵ پێش زایینی، و لە سەردەمی بەردینی نوێدا (١٠٠٠٠ – ٥٠٠٠پ. ز) کۆمەڵگەی کشتوکاڵی جێگیری تیادامەزراوە، و لە سەردەمی مسیندا (٥٠٠٠ – ٣٠٠٠ پ. ز) ئامڕازی مسی و بەردی دۆزراوەتەوە لە قەراغەکانی ئەڕیحا و بیری سەبع و دەریای مردوو، وکەنعانیەکان لە نیمچەدوورگەی عەرەبیەوە گەیشتوونەتە فەلەستین لە نێوان (٣٠٠٠ – ٢٥٠٠ پ. ز) و لە دەورووبەری ١٢٥٠ پ. ز بە پێی گێرانەوەی (یەھودیەکانی سەردەمی دیرین)، بەنی ئیسڕائیل دەستیان گرتووە بەسەر چەند بەشێکی ناوخۆی وڵاتی کەنعانی ناوخۆ، و لە نێوان ساڵانی ٩٦٥ – ٩٢٨ پ. ز مەلیک سولەیمان پەیکەرێکی بنیاتنا لە قودس و لە ساڵی ٩٢٨ پ. ز دەوڵەتی بەنی ئیسرائیل دابەشبوو بۆ شانشینی ئیسرائیل و یەھودا، ولە ساڵی ٧٢١ پ. ز ئاشووریەکان دەستیان گرت بەسەر شانشینی ئیسڕائیلدا، و لە ساڵی ٥٨٦ پ. ز بابلیەکان شانشینی یەھوزایان تێک شکاند و خەڵکەکەیان ڕاگواست بەرەو بابل و پەیکەرەکەیان ڕوخاند. ساڵی ٥٣٩ پ. ز فارس دەستیان گرت بەسەر بابلدا و ڕێگەیان دا بە یەھود بگەڕێنەوە و پەیکەرێکی تریان بنیاتنا، و لە ساڵی ٣٣٣ پ. ز ئەسکەندەری گەورە دەستی گرت بەسەر وڵاتی فارسدا و فەلەستینی خستە ژێر حوکمی یۆنانی، و بە مردنی ساڵی ٣٢٣ پ. ز بەتاڵیسە میسڕیەکان و سلوقییە سورییەکان حوکمی فەلەستینیان گرتە دەست، سلوقیەکان ھەوڵیاندا ئایین و ڕۆشنبیری ھیلینیستی (یۆنانی) بسەپێنن، بەڵام لە ساڵی ١٦٥ پ. ز بە پێی مێژووی یەھودی، مکابیەکان شۆڕشیان کرد بەسەر سلووقیەکاندا و ھەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێکی یەھودی سەربەخۆیان دا، و لە ساڵی ٦٣ پ. ز فەلەستین خرایە پاڵ ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی، ڕۆمان بە سەرکردایەتی تیتۆس قودسیان تێکدا لە ساڵی ٧٠ پ. ز، و دووبارە بنیاتنرایەوە لە سەردەمی ئیمپڕاتۆر ھادریانس و ناوی ئیلیا کابیتۆلینای لێنرا لە ساڵی ١٣٥ پ. ز، و فارس سوتاندیان لە ساڵی ٦١٤ز، و موسڵمانان لە ساڵی ٦٣٨ز فەتحیان کرد لە سەردەمی خەلیفە عومەری کوڕی خەتابدا، دوای ئەوەی کلیلەکانی لە بەتڕیکەکەی (سەفرونیوس) وەرگرت، و عەرەب ناویان نا قودس، و خاچھەڵگرەکان لە ساڵی ١٠٩٩ز دەستیان بەسەردا گرت، و موسڵمانان بە سەرکردایەتی سەلاحەددینی ئەییووبی گێڕایانەوە لە دوای شەڕی حەتین ساڵی ١١٨٧ز، و لە سەدەی شانزە تا سەرەتای سەدەی بیستەم قودس لە ژێر حوکمی عوسمانیەکاندا بوو، و لە سەرەتای سەدەی پانزەدا سوڵتان (سوڵتان سولەیمان قانونی)ی عوسمانی ھەستا بە چاکسازی و نوێکردنەوەی شارەکە و دامەزراندنەوەی دیوارەکانی کە ھەتا ئێستا دەوری شارە دێرینەکەیان داوە. لە سەردەمەکانی ناوەڕاستدا مەمالیکەکان شکان لەسەر دەستی عوسمانیەکان لە دەوروبەری ساڵی ١٥١٧ز و دەوڵەتی عوسمانی حوکمی فەلستینی گرتە دەست لە ساڵی ١٥١٦، و قوستەنتینیەیان کرد بە فەرمانڕەوایەکی ناوخۆیی لەسەری و وڵات لە ڕووی کارگێڕیەوە دابەش دەبوو بۆ پێنج ناوچە کە ناودەبران بە سناجق ئەوانیش؛ قودس و غەزە و سەفەد و نابلس و عەجلون بوون، و تا ڕادەیەکی زۆر حوکم لە ژێر دەستی فەرمانڕەوا ناوخۆییەکاندا بوو، دووبارە بنیاتی شوێنە گشتیەکانی قودس کرایەوە لەسەر دەستی سولەیمان قانونی ساڵی ١٥٣٧ز. بەشە جیاوازەکانی فەلەستین و وڵاتی شام بە گشتی کەوتە ژێر دەسەڵاتی خێزان و دەسەڵاتی جیاوازەوە لە ماوەی دەوڵەتی عوسمانیدا لە نێوان والی و دوژمنەکانی دەوڵەتی ناوەندی. فەلەستین مایەوە لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەکان تا ساڵانی ١٩١٧–١٩١٨ یان تا شەڕی جیھانی یەکەم، لە دوای ئەو بە پێی ڕیکەوتننامەی سایکس بیکۆ دابەشکراو وەک ناوچەکانی تری شام و عێراق. لە ساڵانی سەرەتای سەدەی بیستدا، بزوتنەوەی سەھیۆنی ھەستا بە ڕێکخستنی کۆچکردنی یەھوودیەکان بۆ فەلەستین، و ھەستان بە ئەنجامدانی چەند تاوانێکی دەمارگیری و ڕەگەزپەرستی لە دژی دانیشتوانی فەلەستین، فەلەستینیەکانیان دەرکرد لە خاکەکانیان بە زۆرەملێ و چەک، پاشان مەجلیسی یەھودی دامەزراندنی دەوڵەتی یەھودی ڕاگەیاند کە ناو دەبرێت بە خاکەکانی ٤٨ و نەتەوە یەکگرتووەکان و زۆربەی وڵاتەکانی جیھان دانیان پێداناوە وەک دەوڵەتی ئیسرائیل، دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل ڕاگەیەنرا ساڵی ١٩٤٨ز، لەو ساڵە و لە دواتردا چەندین رووبەڕووبوونەوە کەوتەوە لەلایەن فەلەستینی و وڵاتە عەرەبیەکان کە بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکانیان ڕەت ئەکردەوە بە دابەشکردنی خاکەکە بۆ خاکی عەرەبی و ئیسرائیلی.