![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/71/Sine_cosine_one_period.svg/langckb-640px-Sine_cosine_one_period.svg.png&w=640&q=50)
مێژووی سێگۆشەزانی
From Wikipedia, the free encyclopedia
یەکەمین لێکۆڵینەوەکان لە بواری سێگۆشەزانی لە نووسراوەکانی هەزارەی دووهەمی پێش زایین لەوانە بیرکاری میسری کۆن و بیرکاری بابل دەبینرێت. لێکۆڵینەوە و خوێندنی سێگۆشەزانی وەکوو زانستێک لە یۆنانی کۆنەوە دەستی پێ کرد. لەو سەردەمەدا ئەستێرەناسە هیندییەکانیش سێگۆشەزانییان بەکار دەهێنا. بەتایبەت لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی گوپتا، کەسانێک وەکوو ئاریابهاتا (سەدەی شەشەمی پێش زایین) فانکشنە سێگۆشەییەکانیان لە ئەستێرەناسیدا بەکار هێنا. لە سەدەکانی ناوین زانا موسوڵمانەکان درێژەیان بە لێکۆڵینەوەکانی سێگۆشەزانی دا. کەسانێک وەکوو ڕیگیۆمونتانووس، سێگۆشەزانییان وەرگێڕا سەر لاتین و بردیانە ئەوروپا. گەشەکردنی سێگۆشەزانی نوێ، لە سەردەمی ڕووناکبیری بەدەست ئیساک نیوتۆن و جیمز ئێستێر لینگ دەستی پێ کرد و لیۆنارد ئۆیلەر بە شێوەی ئەمڕۆیی دەریهێنا.