![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/bb/Mojtaba_Khamenei_2019.jpg/640px-Mojtaba_Khamenei_2019.jpg&w=640&q=50)
موجتەبا خامنەیی
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی (بە فارسی: سید مجتبی حسینی خامنهای؛ لەدایکبووی ٨ی ئەیلوولی ١٩٦٩) کوڕی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە. لە ساڵی ١٩٨٧ ھەتا ١٩٨٨ لە شەڕی ئێران و عێراقدا خزمەتی کردووە.[1] ھەروەھا دەگوترێت بەڕێوەبردنی میلیشیاکانی بەسیجی گرتووەتە دەست کە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی دوای ئەنجامی ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٩ بەکارھاتوون.[2][3]
زانیاریی خێرا سەید موجتەبا خامنەیی مجتبی خامنهای, فەرماندەی بەسیج (لە ڕاستیدا) ...
سەید موجتەبا خامنەیی مجتبی خامنهای | |
---|---|
![]() | |
فەرماندەی بەسیج (لە ڕاستیدا) | |
لە پۆستدا بووە ٨ی تەممووزی ٢٠٠٩ – ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ | |
پێشینە | محەممەدڕەزا نەقدی |
پاشینە | محەممەدڕەزا نەقدی |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | موجتەبا حوسێنی خامنەیی (١٩٦٩-٠٩-٠٨) ٨ی ئەیلوولی ١٩٦٩ (تەمەن ٥٤ ساڵ) مەشھەد، ئێران |
ھاوسەر(ەکان) | زەھرا حەدادعادڵ (ھاوسەرگیری ٢٠٠٤) |
منداڵ(ەکان) | ٣ |
پەروەردە | ناوچەی زانستیی ئیسلامیی قوم |
خەڵاتەکان | |
دڵسۆزی | ئێران |
خزمەت/لق | بەسیج |
ساڵانی خزمەت | ١٩٨٧–٢٠١٠ |
پلە | ئەفسەری فەرماندە |
شەڕەکان | شەڕی ئێران و عێراق جووڵانەوەی سەوز |
دایخە
ئەو لەلایەن سەرچاوە ئەورووپییەکانەوە بە یەکێک لە پاڵێوراوانی ئەگەری بۆ جێگرەوەی عەلی خامنەیی باوکی دادەنرێت، کە زیاتر لە سێ دەیەیە حوکمڕانی بەسەر ئێراندا دەکات.[4][5][6]