محەممەد ئەحمەد ئەربیلی
From Wikipedia, the free encyclopedia
محەممەد ئەحمەد ئەربیلی (ناوی تەواو: محەممەد ئەحمەد شێخ فەتحی؛ لە دایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٣٣[2] — مردووی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢[3]) مەقامبێژ و گۆرانیبێژی کورد بوو.[4] ئەو بە زمانەکانی کوردی، تورکی و عەرەبی گۆرانی گوتووە، بەهۆی گۆرانی یەڵا شوفێر ناوبانگی زۆر پەیدا کرد، کە دواتر ئیبراھیم تاتلیسس گۆرانییەکەی دووبارە کردووەتەوە.[5] یەکێک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی، بەرھەمی “ھەولێرە”یە، کە لە ناو خەڵكدا بە گۆرانیی “لێرەمە لە ھەولێرێ، دڵدارم لە ھەولێرە” ناسراوە.[6] چەند بەرهەمێکی محەممەد ئەربیلی لە لایەن ھونەرمەندی دیاری دەرەوەی کوردستانەوە وتراونەتەوە وەک مەیادە حەناوی و جۆرج وسوف و ئیبراهیم تاتلیسەس و چەند ھونەرمەندێکی دیکەش. ناوبراو ژیانی ھاوسەرێتی پێکھێناوە و خاوەنی شەش کوڕ و سێ کچە.[7] لە ئێستاشدا خێزانەکەی لە شاری زێڕین لە دەوروبەری ھەولێر دەژین.[8]
لەوانەیە ئەم وتارە لە https://xelk.org/xezan/375692/ (دووپ دێت · کۆپی ڤایۆز) لەبەرگیرابێتەوە، لەوانەیە ئەم کارە دژی سیاسەتی مافی لەبەرگرتنەوەی ویکیپیدیا بێت. (تەممووزی ٢٠٢٢) |
محەممەد ئەحمەد ئەربیلی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٩٣٣ ھەولێر |
مەرگ | ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (٨٩ ساڵ)[1] ھەولێر |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | محەممەد ئەربیلی |
پیشە | دەنگبێژ |
چالاکبوون | ١٩٤٤ |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | حاجی کافیە |