From Wikipedia, the free encyclopedia
مارشالی مریدانی (فیڵد مارشال، بە کورتکراوەی FM) بەرزترتن پلەی سەربازییە، بە شێوەیەکی ئاسایی لە پلەکانی ئەفسەری گشتی باڵایە. بەگشتی، بەرزترین پلەیە لە سوپایەکدا و بەم پێیەش کەم کەس بۆی دادەنرێت. لە زۆرێک لە وڵاتان لە ھێزە چەکدارەکانی سەردەمی مۆدێرن بە پلەی پێنج ئەستێرە (OF-10) دادەنرێت. بەرزکردنەوەی پلەی مارشاڵی مەیدانی لە زۆرێک لە وڵاتان لە ڕووی مێژوویییەوە پێویستی بە دەستکەوتی سەربازی نائاسایی ھەبوو لەلایەن ژەنەڕاڵێکەوە (سەرکەوتنێکی کاتی جەنگ). بەڵام ئەو پلەیەش وەک پلەی فەرماندەیی فیرقە و ھەروەھا وەک پلەی فەرماندەیی لیواش بەکارھاتووە. نموونەی بەکارھێنانە جیاوازەکانی پلەکە بریتین لە نەمسا-مەجارستان، پاکستان، پرۆسیا/ئەڵمانیا، ھیندستان و سریلانکا بۆ دەستکەوتێکی نائاسایی؛ ئیسپانیا و مەکسیک بۆ فەرماندەیییەکی فیرقەیی (بە ئیسپانی: mariscal de campo); و فەرەنسا، پورتوگال و بەرازیل بۆ فەرماندەیی لیوایەک (بە فەرەنسی: maréchal de camp، بە پورتوگالی: marechal de campo).
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.