لێو
From Wikipedia, the free encyclopedia
لێو یاخود لچ بریتییە لە دوو پارچە گۆشتێی نەرموکی ڕەنگ پەمەیی کە دەورەی بەشی پێشەوەی دەمی گرتووە، لێوەکان دەتوانن ھەست بە پلەی گەرمی خۆراک بکەن بەر لەوەی بگاتە ناو دەمەوە.
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/99/Mouth.jpg/220px-Mouth.jpg)
شێوەی لێو کاریگەری ھەیە لەسەر دەنگی مرۆڤ. لە زۆربەی مرۆڤەکاندا لێوی سەرەوە لە لێوی خوارەوە کە بە لچ ناسراوە باریکترە. کە لە ھەر کۆمەڵگایەکدا بەجۆرێک دەڕواندرێتە لچ (لێوی خوارەوە) بۆ نمونە لە کۆمەڵگای کوردی خاوەن لچێکی زۆر ئەستوور بە کەسێکی ناشیرین دادەنرێت کەچی لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکادا لچی ئەستوور بە جوان دادەنێن و ئەوانەشی لچیان ئەستوور نییە بە نەشتەرگەری ئەستووری دەکەن.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لێو تێدایە. |