لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن
ئاوازدانەر و ژەنیار / From Wikipedia, the free encyclopedia
لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن (بە ئەڵمانی: Ludwig van Beethoven • ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٧٧٠ – ٢٦ی ئازاری ١٨٢٧) پیانۆژەن و ئاوازدانەرێکی ئەڵمانی بوو. کەسایەتییەکی ناسراو و گرنگ بوو لە بەینی دەمەی کلاسیک و ڕۆمانتیک لە ھونەری مۆسیقی ڕۆژاوادا، ئەو ھێشتا وەک یەکێک لە کاریگەرترین و ناودارترین ئاوازدانەرەکان ماوەتەوە. ناسراوترین ئاوازەکانی پێکھاتوون لە ٩ سیمفۆنی، ٥ کنچێرتۆی پیانۆ، ١ کنچێرتۆی کەمان، ٣٢ سۆناتای پیانۆ، ١٦ پارچەی ئامێری ژێدار کە بە چوار ژەنیار دەژەنرێن، لەگەڵ یەک ئۆپێراش بە ناوی فیدیلیۆ.[1]
لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن | |
---|---|
Ludwig van Beethoven | |
لەدایکبوون | ١٦ی کانوونی یەکەمی ١٧٧٠ بۆن، ئەڵمانیا (ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز) |
پیرۆزکردن | ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٧٧٠ |
مەرگ | ٢٦ی ئازاری ١٨٢٧ (٥٦ ساڵ ژیاوە) ڤیێنا (ئیمپراتۆریەتیی نەمسا) |
گۆڕ | گۆڕستانی ناوەندیی ڤیەننا، |
پیشە | ئاوازدانەر |
کارەکان | بۆ ئیلیزە، سۆناتای ژمارە ١٤ بۆ پیانۆ، سۆناتای ژمارە ٢١ بۆ پیانۆ، سۆناتای ژمارە ٢٣ بۆ پیانۆ، سۆناتای ژمارە ٨ بۆ پیانۆ، سۆناتای ژمارە ٩ بۆ کەمان، سیمفۆنیای ژمارە ٣، سیمفۆنیای ژمارە ٥، سیمفۆنیای ژمارە ٦، سیمفۆنیای ژمارە ٩، فیدێلیۆ، میسا سۆلێمنیس See ئەو کارانەی بێ ژمارەی ئۆپەسن، لیستی ئاوازەکانی لودڤیک ڤان بێیتهۆڤن بەپێی ژمارەی ئۆپەس، پێڕستی ئاوازەکانی لودڤیک ڤان بێتهۆڤن |
باوان | |
خێزان | کاسپەر ئانتۆن كارل ڤان بێیتهۆڤن، نیکۆلاوس یۆهان ڤان بێیتهۆڤن |
خەڵاتەکان | |
وێبگە | https://www.beethoven.de |
واژوو | |
بێتھۆڤن لە شاری بۆن لەدایک بووە، کە پایتەختی کۆلنە و بەشێکە لە ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز، ئەو لە تەمەنێکی لاوێتیدا نمایشی توانا مۆسیقییەکانی کردووە و لەلایەن باوکییەوە، یۆھان ڤان بێتھۆڤن، و ئاوازدانەر و مایسترۆی مۆسیقیی کریستیان گادلۆب نییفەوە فێرکراوە و مەشقی پێ کراوە. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا ئەو ڕۆیشت بۆ ڤیەننا و لەوێ دەستی کرد بە خوێندنی ئاوازدانان لەگەڵ یووسف ھایدن، دواتریش بە «پیانۆژەنی ڤێرتوسۆ» ناوی دەرکرد. ئەو لە ڤیەننا مایەوە تاکو کۆتایی تەمەنی. لە کۆتایییەکانی ٢٠ ساڵیدا و لەکاتی پێ نانە ناو ٣٠ ساڵییەوە، توانای بیستنی دەستی کرد بە کەمبوونەوە، لە کۆتا دەیەی ژیانیدا ئەو بەتەواوی بیستنی لەدەست دابوو. لە ساڵی ١٨١١ وازی لە مایسترۆایەتیکردن ھێنا، بەڵام ھێشتا بەردەوام بوو لەسەر ئاوازدانان. زۆرێک لە کارە ھەرە کاریگەرەکانی لە کۆتا ١٥ ساڵی ژیانیدا بەرھەمھێنراون.