![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/89/Flag_of_Ladonia_with_contours.svg/langckb-640px-Flag_of_Ladonia_with_contours.svg.png&w=640&q=50)
لادۆنیا (وردەوڵات)
From Wikipedia, the free encyclopedia
لادۆنیا (بە سویدی: Ladonien) وردەوڵاتێک کە لە ساڵی ١٩٩٦ لە ئەنجامی شەڕێکی یاسایی ساڵانێک لە نێوان ھونەرمەند لارش ڤیلکس و دەسەڵاتدارانی ناوچەکە لەسەر دوو پەیکەر ڕاگەیەندرا. ئەم ناوچەیە بەشێکە لە پارێزگەی كولابێرگ (Kullaberg)ی سروشتی لە باشووری سوێد.
زانیاریی خێرا لادۆنیا, دامەزران ...
لادۆنیا | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ٢ی حوزەیرانی ١٩٩٦ |
دامەزرێنەر | Lars Vilks |
زمانی فەرمی | ئینگلیزی، زمانی سویدی |
وڵات | سوێد |
دابەشکاریی کارگێڕی | Höganäs Municipality، Kullaberg |
ناوچەی کاتی | کاتی ئەورووپای ناوەندی |
پۆتانی شوێن | ٥٦°١٧′١٦″N ١٢°٣٢′٢٢″E |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | پاشایەتیی دەستووری |
دراو | örtug |
وێبگە | https://www.ladonia.org/ |
![]() | |
دایخە
لادۆنیا دوو پەیکەری تێدایە، لادۆنیا دامەزرا لە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بڕیاری دەسەڵاتدارانی سوێد بۆ لابردنی ئەو پەیکەرانە. لەلایەن ھیچ وڵاتێکەوە دانپێدانەنراوە و بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان ھیچ بنەمایەکی نییە بۆ ناونانی وەک «دەوڵەت».[1] [2] [3]