قەزای حاجیاوا
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
قەزای حاجیاوا یەکێکە لە قەزاکانی ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی حاجیاوایە.[2] ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە (٦٦،٠٦٧)کەسە.[3]
قەزای حاجیاوا | |
---|---|
بە عەرەبی: قضاء حاجیاوا بە ئینگلیزی: Hajiawa District | |
پۆتانەکان: 36.23579°N 44.79469°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
ئیدارە | ئیدارەی ڕاپەڕین |
مەڵبەند | حاجیاوا |
ژ.ناحیەکان | ١ |
ژ.گوندەکان | ٢١ |
بوون بە قەزا | ٢٠٢٢ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | ئەزوەر جەعفەر بابەکر |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٩ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٨٥٥ مەتر (٢٬٨٠٥ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ١٢٠٨ مەتر (٣٬٩٦٣ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٥٠٢ مەتر (١٬٦٤٧ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• سەرجەم | ٦٦،٠٦٧ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[1] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناوی ئەم قەزایە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارۆچکەی حاجیاوایە.
حاجیاوا وشەیەکی لێکدراوە لە دوو وشەی (حاجی+ئاوا)، حاجی: لە وشەی حەجی زمانی عەرەبی وەرگیراوە، کەسێک بچێت فەریزەی حەج جێبەجێبکات دوای ئەوە پێشگری وشەی حاجی وەردەگرێت و دەبێتە نازناوی. ئاوا کورتکراوەی وشەی (ئاوای یان ئاوەدان)ی زمانی کوردییە دەدرێتە پاڵ ھەندێک وشە بۆ ناونانی شوێن. گوایە حاجیاوا کاتێک درووستکراوە لەلایەن حاجییەکەوە دروستکراوە لەوەوە ناونراوە حاجیاوا.[4]
قەزای حاجیاوا ھاوسنوورە لەگەڵ؛
ڕووبەری ئەم قەزایە (٧٥کم٢)یە لە (٠٫٣٧٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.[6]
تەواوی دانیشتوانی ئەم قەزایە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم قەزایە (٦٦،٠٦٧)کەسە.[7]
شارۆچکەی حاجیاوا لە سەرەتادا ئۆردووگایەکی زۆرەملێ بوو بۆ ئەو گوندانە سەر سنوور کە ڕاگوێزران درووستکرا، حاجیاوا لە زەوی گوندی حاجیاوای کۆندا درووستکرا بۆیە ھەمان ناوی لێنرا.
لە دوای ڕاپەڕین، حاجیاوا وەک خۆی مایەوە و ساڵ بە ساڵ فراوانتر بوو، حاجیاوا لە ٢١ی تەممووزی ١٩٩٩ بە واژۆی سەرۆکی حکوومەتی ئیدارەی سلێمانی، کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی بوو بە ناحیە، بە دابڕانی (٢١) کەرت و گوند لە ناحیەی چوارقوڕنە.
لە ٢٢/٢/٢٠٢٢ ڕێبەر ئەحمەد خالید وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردبوو، تێیدا ڕایگەیاندبوو کە لارییان نییە لەسەر بە قەزاکردنی ناحیەی حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی. بە فەرمانی ھەرێمی لە نووسراوێکدا کە واژووی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لەسەرە، بە ژمارە (١١٣) لە ٢١/٤/٢٠٢٢ بڕیاردرا بە ھێنانەکایەی قەزای حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین.[8]
قەزای حاجیاوا ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانییە کەوتۆتە باکوورییەوە. لەڕووی ئیدارییەوە لە قەزای قەزای حاجیاوا و ناحیەی ناوەندی قەزای حاجیاوا(ناوەند) پێکھاتووە، لەگەڵ (٢١) گوند.[9]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.