From Wikipedia, the free encyclopedia
قەزای تەلەعفەر (بە عەرەبی: قضاء تلعفر، بە ئینگلیزی: Tel Afar District بە تورکمانی: Telafer) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی تەلەعفەرە.[2] قەزای تەلەعفەر لە ناوچە جێناکۆکەکانی کوردنشینە و شوێنی مێژوویی کورد و تورکمانە. قەزاکە سێ ناحیەی ھەیە بە ناوەکانی زوممار و ڕەبیعە و ئاڤگەنی. زۆرینەی تورکمان و کورد و عەرەبن.[3]
قەزای تەلەعفەر | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای نەینەوا |
مەڵبەند | تەلەعفەر |
بوون بە قەزا | ١/١/١٩١٨ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٤٬٤٥٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٧١٩ میلی چوارگۆشە) |
بەرزترین بەرزایی | ٦٢٤ مەتر (٢٬٠٤٧ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٣) | |
• سەرجەم | ٣٠٠٬٨٧٨ |
• چڕی | ٦٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٧٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
سەرناوی دانیشتوو | تەلەعفەری |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی)، عەرەبیو تورکمانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) و ئێزیدی |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠،٧٥٨[1] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
قەزای تەلەعفەر ھاوسنووری ئەم قەزایانەیە:[4]
لەڕووی سروشتییەوە دەتوانین قەزاکە بکەینە سێ بەش:
تەلەعفەر تاکو ساڵی ١٩١٧ ناحیەیەکی عوسمانی سەر بە قەزای شنگال بوو، لە ١/١/١٩١٨ بە فەرمی کرایە قەزا و لە ساڵی ١٩٨٧(پێش ھەڵوەشاندنەوەی سەنتەری ناحیەکان لەلایەن بەعسییەکانەوە) چوار ناحیەی بەسەرەوە بوو، کە ئەمانەن:[6]
پێکھاتەی دانیشتووانی قەزاکەش بەم جۆرەیە:
(یاسین العومەری) لە کتێبی(منیة الادباء فی تاریخ الموصل الحدباء) کە لە ساڵی (١٨٠٠)ی زاینی نووسراوە، وتوویەتی «خەڵکی تەلەعفەر دوو تیپن، سارلیان(کاکەیی) و ماولیانن و یەکێکیان ڕافزین» و ھەمان پەیوەندی کۆمەڵایەتیش لە نێوان ھۆزەکانی تەلەعفەرییەکان و کاکەییەکانی پارێزگای کەرکووکدا درووست بووە.[9]
لە بەرواری ١/٩/١٩٧٤دا پیاوانی ڕژێمی بەعس چەندین تانک و بلدۆزەریان ھێنایە ناوچەکە و گوندە کوردنشینەکانی سەر بە زومماریان خاپوورکرد و دانیشتوانیان ڕاگوێزایە ناوچەی (جەزیرەی عەرەبی و ناحیەکانی حەمێیدات و مەحەلەبیە و چیان(تەل عەبتە)ی ڕۆژاوای مووسڵ) و گوندە عەرەبنشینە دوورەکانی ناحیەی ڕەبیعە و ناحیەی ئاڤگەنی، کە تێکڕا(٥٨) خێزانی کوردیان دابەشی شوێنێک دەکرد، ئەویش بۆ سڕینەوەی ڕەچەڵەک و زمان و ڕۆشنبیری و مۆرکی کوردایەتی ئەم خێزانە ڕاگوێزراوانە، کە بەلایەنی کەمەوە سەرجەمیان نزیکەی سێ ھەزار خێزان دەبوون و ڕووبەری زەوی و زارە کشتووکاڵییەکانی گوندە کوردە ڕاگوێزراو و بە عەرەبکراوەکانی تەنھا سەر بە ناحیەی زوممار (٤٠٠) ھەزار دۆنم کەمتر نەبوو.[10]
بەشێکی دیکەیان ڕاگوێزرانە گوندەکانی قەزای بەردەڕەش و قەزای ئاکرێ و ھیتر. لە پاش ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەھاری ساڵی ١٩٩١ دانیشتووانی ناوچەی گەڕانەوە ناوچەکەیان.
کوردە ڕاگوێزراوەکانی قەزای تەلەعفەر ھێشتا بە تەواوی نەگەڕاونەتەوە سەر زەوی و زاری خۆیان و موڵکەکانیان بۆ نەگەڕاوەتەوە و چاوەڕێی ئەوە دەکەن بەپێی ماددەی ١٤٠ لە دەستووری عێراق حەقیان بۆ بگەڕێتەوە، بەڵام تاکوو ئێستا جێبەجێ نەکراوە. سیاسەتی بە عەرەباندن لە قەزاکە و ڕۆژاوای پارێزگای نەینەوا گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەی تەواو پێوە دیارە، ئەو کوردانەی کە ماونەتەوە خەریکە لە ناو زمان و کلتووری عەرەبدا دەتوێنەوە، کە مێژوویەک لە مەوبەر زۆرینەی ھەرە زۆری ئەم قەزایە کورد بوون.[11]
قەزای تەلەعفەر بە گەورەترین ناوچە دێمییەکانی چاندنی گەنم و جۆی پارێزگای نەینەوا دادەنرێت و ڕێژەی باران بارین ڕادەی بەروبوومەکان دیاری دەکات و کێڵگەکانی گەنمیش لە لێوارەکانی ڕۆژاوای ڕووباری دیجلەوە دەست پێدەکات تاوەکو دەورووبەری شنگال.
سەبارەت بە پیشەسازیە نەوتییەکان، نەوت لە بیرەکانی (عێن زالە و بەتمە و عوێنە) دەردەھێنرێت، لەم دواییانەشدا نەوتیان لە (چەمی باھێڤ) و گەلێ شوێنی جیاواز دۆزیوەتەوە، ھەرچەندە ئەو بیرە نەوتانە دەکەونە گوندە کوردنشینەکانەوە بەڵام سیاسەتی شۆڤێنیانەی بەعس و ناسیۆنالیستە عەرەبەکان نایانەوێ ئەم ناوچە کوردییانە بچێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان.[12]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.