قومری
From Wikipedia, the free encyclopedia
قومری (بە ئینگلیزی: laughing dove) جۆرێکی باڵندەیە، لە خێزانی کۆترەکانە،[1] و پێشی دەگوترێت کۆتری بچووک یان کۆترە باریکە، نشینگەکەی چەندین ناوچەی جیاواز دەگرێتەوە، وەک ئەفریقا و ڕۆژھەڵاتی ناوین و باکووری ئاسیا و ڕۆژاوای ئوسترالیا، لە ناوچە وشک و نیمچە بیابانییەکاندا دەژی، کە بە زۆری بە تاک یاخود جووت دەبینرێن. مەترسی لەناوچوونی لەسەر نییە چونکە باڵندەیەکی خۆ گونجێنەرە و بەھۆیەوە بە ئاسانی دەتوانێت ڕزگاری ببێت لە زۆرینەی ھەلومەرجەکاندا، دەنگی ئاواز خوێندنەکەی ھاوشێوەی پێکەنینی مرۆڤە، ٥ جۆری ھەیە کە جیاوازییەکەیان تەنھا لە ڕووی قەبارە و تۆخی ڕەنگەوەیە.[2]