فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی قاھیرە
From Wikipedia, the free encyclopedia
فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی قاھیرە (بە ئینگلیزی: Cairo International Film Festival) یەکێکە لە ١٢ فێستیڤاڵە نێونەتەوەیییە گەورەکانی جیھان و گرنگترین فێستیڤاڵی فیلمە لە ئەفریقا و جیھانی عەرەبی، کە ھەموو ساڵێک لە قاھیرە بەڕێوەدەچێت.[1] لە ساڵی ١٩٧٦ دامەزراوە و لە سەرەتای دامەزراندنییەوە ھەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێت، جگە لە ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٣ کە بەھۆی سنوورداربوونی بوودجە و ناسەقامگیری سیاسی ھەڵوەشایەوە، بەڵام فێستیڤاڵەکەی ساڵی ١٩٨٥ کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ ڕێکخرابوو، بە قۆناغی یەکەمی فێستیڤاڵەکە ناسراوە.[2] ھەروەھا بەشی کێبڕکێی نێونەتەوەیی فێستیڤاڵەکە لە ساڵی ١٩٩١ دەستی پێکردووە. فێستیڤاڵی فیلمی قاھیرە وەک فێستیڤاڵێکی پێشەنگی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جیھانی عەرەبی ھەمیشە بە ڕکابەری سەرەکیی فێستیڤاڵی «فیلمی مەغریب» ناسراوە. لەم ساڵانەی دواییدا لەگەڵ سەرھەڵدانی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دوبەی و فێستیڤاڵی فیلمی ئەبووزەبی، ئەم فێستیڤاڵە ھەوڵدەدات ڕۆڵی خۆی وەک بەناوبانگترین فێستیڤاڵ لە ناوچەکەدا بپارێزێت. ئەم بۆنەیە تاکە فێستیڤاڵی پێشبڕکێیە کە لەلایەن کۆمەڵەی نێونەتەوەییی بەرھەمھێنەرانی فیلم (FIAPF) لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا پەسەند کراوە.[3][4]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/b/bf/Cairo_International_Film_Festival.jpg/160px-Cairo_International_Film_Festival.jpg)