فیلمۆگرافیی ئەنجلینا جۆولی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەنجلینا جۆولی خانمەئەکتەر و بەرھەمھێنەری فیلمی ئەمریکییە. لە منداڵیدا، ئەو بۆ یەکەمینجار لە فیلمی کۆمیدیی لووکین' توو گێت ئاوت (١٩٨٢) دەرکەوت. باوکی ئەنجڵینا، جۆن ڤۆیت، ھەروەھا لە فیلمەکە ڕۆڵی گێڕا.[1] دوای یازدە ساڵ، ئەنجڵینا لە فیلمێکی دیکە بەشداربوو، فیلمەکە تێچووی کەم بوو و بە ناونیشانی سایبۆرگ ٢ (١٩٩٣) بوو. فیلمەکە شکستێکی بازرگانی بوو.[2] ئەو دواتر وەک ھاکەرێکی ھەرزەکار لە فیلمیی خەیاڵی زانستی ھاکەرس (١٩٩٥) دەرکەوت. وێڕای شکستی فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیسدا، فیلمەکە ھەوادارێکی زۆری کۆکردەوە.[3][4] کاروانی ئەنجڵینا پێشیخست دوای ئەوەی ڕۆڵیکی پاڵپشتی ھەبوو لە فیلمی جۆرج واڵاس (١٩٩٧)، و بۆ ڕۆڵەکەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بۆ باشترین خانمەئەکتەری فیلمی تەلەڤیزیۆنی بردەوە.[5][6][7] ڕۆڵەکەی لە فیلمی تەلەڤیزیۆنی ئێچ بی ئۆ بە ناونیشانی جیا (١٩٩٨) بووە سەرەتای ناوبانگی ئەنجڵینا. ئەنجڵینا خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بۆ باشترین خانمەئەکتەری فیلمی تەلەڤیزیۆنی بردەوە بۆ ڕۆڵەکەی وەک جیا کارانگیی مۆدێلی فاشن لە فیلمەکەدا.[8]
بەشی دەستپێکی ئەم وتارە لەوانەیە زۆر درێژ بێت. |
یەکەم ڕۆڵی جۆڵی لە فیلمی پوشینگ تین (١٩٩٩) بوو، فیلمەکە شکستێکی بازرگانی و ڕەخنەگرانی بوو؛ ھەرچەندە، فیلمی دوای ئەو، دە بۆن کۆڵێکتەر (١٩٩٩)، سەرکەوتنێکی بازرگانی بوو.[9][10] لە درامای گێڕل، ئینترەپتد (١٩٩٩)، جۆڵی وەک نەخۆشێکی دەروونی ڕۆلی گێڕا. جۆڵی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەری ڕۆڵی پاڵپشت بردەوە.[11][12] ڕۆڵەکەی لەگەڵ نیکۆلاس کەیج لە فیلمی ونبوو لە ٦٠ چرکە (٢٠٠٠) پڕداھاتترین ڕۆڵی بوو.[13] جۆڵی ناوبانگی جیھانیی کۆکردەوە بۆ ڕۆڵەکەی وەک شوێنەوارناس لارا کرۆفت لە فیلمی لارا کرۆفت: تومب ڕایدەر (٢٠٠١)، فیلمێکی ئەکشن کە لەسەر بنەمای زنجیرەکایەی تومب ڕایدەر درووستکراوە.[14][15] وێڕای ڕەخنە نەرێنییەکانی سەر فیلمەکە، تومب ڕایدەر پڕداھاتترین دەستپێکی کۆتایی ھەفتەی ھەبوو لەنێوان ئەو فیلمانەی کە کچەپاڵەوانێکی تێدایە.[16][17] فیلمەکە دوو شکستی بۆکس ئۆفیسی بەدواداھات—فیلمی ھەستبزوێنی ئیرۆتیک بەناونیشانی ئۆریجنەڵ سین (٢٠٠١) و فیلمی کۆمیدیی ڕۆمانسی بەناونیشانی لایف ئۆر سەمتینگ لایک ئت (٢٠٠٢).[18] جۆڵی دووبارە وەک کەسایەتیی لارا کرۆفت لە فیلمی دووەمی تومب ڕایدەر بەناونیشانی لارا کرۆفت تومب ڕایدەر - دە کرادڵ ئۆف ڵایف (٢٠٠٣) دەرکەوت.
لە ٢٠٠٤، ئەنجڵینا وەک ئەکتەری دەنگی لە ئەنیمەیشنی شارک تەیڵ دەرکەوت، و دواتر ڕۆڵی پیاوکووژێکی لە فیلمی مامۆستا و خاتوون سمیت (٢٠٠٥) لەپاڵ براد پیت بینی.[19] ئەو دواتر وەک کەسایەتیی ماریان پێڕل لە فیلمی ئە مایتی ھاڕت (٢٠٠٧) بینی، و وەک ئەکتەرێکی دەنگی لە ئەنیمەیشنی کۆنگ فو پاندا (٢٠٠٨) بەشداربوو.[20] فیلمی ئەکشنی ھەستبزوێن وەنتد (٢٠٠٨)، کە وەک ڕۆڵێکی پاڵپشت تێیدا ڕۆڵی گێڕا، سەرکەوتنێکی بازرگانی بوو.[21] دەرکەوتنی دواتری وەک کەسایەتیی کریتسین کۆڵنس بوو لە درامای چانجڵینگ (٢٠٠٨)، و سەرەنجان بووە پاڵێوراوی باشترین خانمەئەکتەری خەڵاتەکانی ئۆسکار.[22] ئەو دواتر وەک دوو کەسایەتیی سەرەکیی دوو پڕداھاتترین فیلمە ھەستبزوێنەکانی ٢٠١٠ ڕۆڵی گێڕا—خوێ و گەشتیارەکە.[23] لە ٢٠١١، ئەو فیلمی درامیی ڕۆمانسیی لە خاکی خوێن و ھەنگوینی بەرھەمھێنا، فیلمەکە باسی چیڕۆکێکی خۆشەویستیی کاتی جەنگی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینای دەکرد، و دواتر، ئەنجڵینا لە بەشی دووەمی کۆنگ فو پاندا دەرکەوت.[24] گەورەترین سەرکەوتنی بازرگانیی جۆڵی لە فیلمی فانتازیای تاریکی مالیفیسنت (٢٠١٤) بوو. فیلمەکە داھاتی ٧٥٨$ میلیۆن بوو.[25][26] دواتر، ئەنجڵینا فیلمی درامیی جەنگی بەناونیشانی ئەنبرۆکن (٢٠١٤) و فێرست دێی کیڵد مای فادەری (٢٠١٧) بەرھەمھێنا.[27][28]