نیکۆلاس کەیج
ئەکتەری ئەمریکی (لەدایکبووی ١٩٦٤) / From Wikipedia, the free encyclopedia
نیکۆلاس کەیج (بە ئینگلیزی: Nicolas Cage) ناوی تەواوی (نیکولا کیم کوبولا) لە شاری (لونج بیتش، کالیفۆرنیا، ئەمریکا) لە دایک بووە. ئەو کوڕی نووسەر و زانای ئەدەبی ئاگێست کۆپۆلایە کە لە ٧ کانوونی دووەمی ۱۹٦٤دا لە دایک بووە، لە کاتی نەرمی نینوکەکانیەوە حەزی لە تەمسیل کردووە وە نزیکی لە دەرھێنەری جیھانی (فرانسیس فورد کوبولا) پاڵپشت بوو بۆ ھێنانی ئەو بۆ ناو جیھانی سینەما فرانسیس فورد کوبولا) مامی نیکولاس کیم سەرەتا چەندین ڕۆڵی سەرەتایی پێ دەدا بەڵام کەیج ھەستی کرد کە بەھۆی نزیکی لە مامی لە ڕووی سینەماوە زۆر پشت گوێ دەخرێ بۆیە بــڕیاری دا بە گۆڕینی ناوی خوی بۆ (نیکولاس کەیج) وە لە تەمەنی ٢٠ ساڵی چاوی بە (جینی ریت) کەوت وە ٢ ساڵ لەگەڵی ژیا ، پاش ئەو لەگەڵ کریستینا فولتون نمایشکاری جل و بەرگ وە بوونە خاوەنی مناڵێک لە ساڵی ١٩٩۰ بە ناوی ویستون کوبولا کەیج.
لەدایکبوون | نیکولا کیم کوبولا (١٩٦٤-٠١-٠٧) ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٦٤ (تەمەن ٦٠ ساڵ) |
---|---|
نیشتەجێی | لاس ڤێگاس، نێڤادا، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
پیشە | ئەکتەر، بەرهەمهێنەر |
چالاکبوون | ١٩٨٠–ئێستا |
ھاوسەر | Patricia Arquette(١٩٩٥ تا ٢٠٠١) Lisa Marie Presley (٢٠٠٢ تا ٢٠٠٤) Alice Kim (له ٢٠٠٤ەوە تا ۲۰۱٦) Erika Koike (ھاوسەرگیری ٢٠١٩؛ ٢٠١٩)} |
یار | Christina Fulton |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
واژوو | |