فڕۆکەخانەی تەمپلھۆف لە بەرلین
From Wikipedia, the free encyclopedia
فڕۆکەخانەی تەمپلهۆف بەرلین (بە ئەڵمانی:Flughafen Berlin-Tempelhof)یەکێکە لە فڕۆکەخانەکانی بەرلین لە ئەڵمانیا،کەوتۆتە ناوەڕاستی باکوری شاڕەکە کەپێی دەڵێن ناوچەیTempelhof-Schöneberg،لەساڵی ۲۰۰۸ لەخزمەتکردنی شاڕەکە وەستا.ئێستا لەبڕی ئەو فڕۆکەخانەکانی تیگڵ و شۆنەفیڵد کاردەکەن،هەروەها فڕۆکەخانەی برادینبێڕگ تاکو ئێستا (۲۰۱۷)لەژێڕ کارکردن دایە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
فڕۆکەخانەی تەمپلھۆف لە بەرلین | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٣ |
ناونراوە لەدوای | بەرلین، Tempelhof |
وڵات | ئەڵمانیا |
دابەشکاریی کارگێڕی | Neukölln، Tempelhof-Schöneberg |
جێ | Neukölln، Tempelhof، Tempelhofer Feld |
پۆتانی شوێن | ٥٢°٢٨′٢٥″N ١٣°٢٤′٦″E |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٦٧ پێ (یەکە) |
گۆڕدراوە لەلایەن | Berlin Brandenburg Airport |
خەڵاتەکان | Historic Landmark of Civil Engineering in Germany |
کارپێکەر | Berliner Flughafen-Gesellschaft mbH |
نژیاروان | Ernst Sagebiel |
ڕێکەوتی کردنەوە | ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣ |
بەرواری داخستنی فەرمی | ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ |
کۆتاییھاتن | ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ |
Structure replaced by | Tempelhofer Feld |
Place served by transport hub | بەرلین |
باری کەلەپووری | cultural heritage ensemble |
وێبگە | http://www.thf-berlin.de |
State of conservation | preserved |
Runway | 09L/27R، 09R/27L |
Ground level 360 degree view URL | https://www.google.com/maps/@52.4830322,13.3882551,0a,51.2y,135.13h,88t/data=!3m4!1e1!3m2!1sAF1QipM0ZWnd09pgeNnmVC6LxMDDm4_yeewQQTmUw8Uf!2e10، https://www.google.com/maps/@52.4820862,13.389802,0a,90y,320.02h,96.62t/data=!3m4!1e1!3m2!1sAF1QipOGZa_UYfb5I_1HbOrd5xQGdT8FS24NnTXV2EAv!2e10 |
IATA airport code | THF |
ICAO airport code | EDDI |
تەمپلهۆف لەلایەن وەزاڕەتی گواستنەوە دامەزڕا لە ڕێکەوتی ۸ئۆکتۆبەری ۱۹۲۳.لەساڵی ۱۹۲۷ هەندێک بەشی تری بۆ زیادکرا،بەڵام لەساڵەکانی ۱۹۳۰بەهۆی زۆڕی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغی فڕۆکەخانەکە لەلایەن ڕژێمی نازیەوە پەڕەی پێدرا وەک یەکێک لەهەرە باشترین فڕۆکەخانە بازڕگانیەکانی جیهان دەستنیشان کرا لەسەردەمی خۆیدا.ئەمیش بەهۆی تۆکمەیی و ڕێک دڕووستکردنیەوە بوو کەتا دواساتی داخستنی هیچ کێشەیەکی ڕووبەروو نەبوویەوە.
فڕۆکەخانەی تەمپلهۆف یەکێک بوو لەسێ فڕۆکەخانە هەرە مەزنەکانی ئەورووپای بەر جەنگی جیهانی دووەم ئەمیش دوای فڕۆکەخانەی کرۆیدۆن لە لەندەن و فڕۆکەخانەی لێ بورگێت لەپاڕیس،بەیەکێک لەمەزنترین پردە ئاسمانیەکانی جیهان دادەنرا کە خاوەنی بنمیچێکی پتەو بوو و بەرگەی هەر بۆردومانێکی مووشەکی قوڕس و جۆڕبەجۆڕی دەگرت جگە لەفڕاوانیەکەی کە فڕۆکەیەکی زۆڕی دادەپۆشت،ئەم پاڕاستنەی و کەمی باجی گومرگەکەی بازاڕێکی گەوڕەی دڕووست کردبوو.
فڕۆکەخانەی تەمپلهۆف لە ۳۰ ئۆکتۆبەری ۲۰۰۸هەموو چاڵاکیەکانی خۆی ڕاگرت،لە ۲۷ئەپریڵی ۲۰۰۸ دەنگی ناڕەزایی بەرامبەر داخستنی بەڕزبوویەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی دەنگی ڕازیبوان بەڕزتربوو نەتوانڕا ڕێگری لە داخستنی بکرێت،دواتر چەند بەشێکی سازکرا وەک شوێنێکی گەشتیاری،وە لە ساڵی ۲۰۱٥ دوای شەپۆڵە گەوڕەکەی پەنابەران بۆ ئەوڕووپا و ئەڵمانیا بەتایبەتی بوە خێوەتگای پەنابەڕان کە تاکو ئێستا چەندین پەنابەڕی داڵدەداوە.