فلۆپی دیسک یان پەپکەی نەرم (بە ئینگلیزی: Floppy disk) پەپکەیەکە زۆرتر لە ڕابردوودا بەکارھاتووە بۆ پاراستن و ھەڵگرتنی پەڕگەی تایبەتی، دەسپێکی بەکارھێنانیشی بۆ ساڵی ١٩٦٠ دەگەڕیتەوە، لەئێستاش بەھۆی پەپکەڕەقە(Hard) و تێپەڕگەی زنجیرەبەستی گشتی (USB) باوی پەپکەر نەرمە نەماوە
و لەپێشووشدا شوێنی تایبەت بۆ پەپکە نەرمە لە کۆمپیوتەر دائەنرا بەڵام لە ئێستادا بۆی ساز ناکرێ و لەجێگای ئەو ئامێری تایبەت ھەیە دەتوانرێ پەپکە نەرمەی پێ ببەسترێتەوە و ھاوپەیوەستی کۆمپیوتەر بکرێت بەھۆی (USB)یەوە.
![](//upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/4a/Commons-logo.svg/30px-Commons-logo.svg.png) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فلۆپی دیسک تێدایە. |
جۆرەها شێوە و قەبارە لە جۆرەکانی پەپکەی نەرم.