![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/71/Sine_cosine_one_period.svg/langckb-640px-Sine_cosine_one_period.svg.png&w=640&q=50)
فانکشنە سێگۆشەیییەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
فانکشنە سێگۆشەیییەکان بەو فانکشنانە دەوترێت کە ڕێساکەیان دەربڕەیێکی سێگۆشەیییە. لە بیرکاریدا شەش فانکشنی ساین، کۆساین، تانجێنت، کۆتانجێنت، سێکانت و کۆسێکانت بە فانکشنە سێگۆشەییەکان دەناسرێن، ئەم فانکشنانە پەیوەندی نێوان گۆشەکان و لاکانی سێگۆشەیەکی وەستاو دیاری دەکەن بەم ھۆیەوە ئەم ناوەیان بۆ دانراوە. مێژووی یەکەمین دەقە سێگۆشەییەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش زایین لە میسر و یۆنان. تالیس ماتماتیکزانی یۆنانی لە سەدەی شەشەمی پێش زایین، لە میسر سەلمێنراوی تالیسی پێشکەش کرد، کە بەناوی خۆیەوە ناسراوە. ھەروەھا سەلمێنراوی پیتاگۆرس بە بەردی بناغەی سێگۆشەزانی دادەنرێت. فانکشنە سێگۆشەییەکان بەوە جیا دەکرێنەوە کە بەھایەکانیان بە شێوەیەکی خولی دووبارە دەبنەوە.