From Wikipedia, the free encyclopedia
فادۆ (بە پورتوگالی: fado، واتە: چارەنووس)[1] ژانەرێکی مۆسیقایە بەپێی بەڵگەنامەکان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٨٢٠ لە شاری لیسبۆنی پورتوگال، بەڵام ڕەنگە مێژووەکەی ھێشتا زۆر لەمەو پێشتر ھەبووبێت. ڕوی ڤیێرا نێری کە مێژوونووس و لێکۆڵەرە لەسەر فادۆ دەڵێت «تاکە زانیاری کە جێی متمانە بێت دەربارەی مێژووی فادۆ بە شێوەی زارەکی گواستراوەتەوە و لە باشترین حاڵەتدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٨٢٠ و ١٨٣٠. بەڵام تەنانەت ئەو زانیاریانەش زۆرجار لەناو پرۆسەی گواستنەوەی نەوەکاندا گۆڕدراوە تا ئەوکاتەی گەیشتووەتە ئەمڕۆمان».[2][3]
فادۆ | |
---|---|
ڕێگەی شێوازەکان | مۆسیقای پۆرتووگالی |
ڕێگەی کەلتوری | سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەھەم لە لیسبۆن، پرتووگال |
ئامێرە مۆسیقییەکان | |
لاوەكى | Coimbra Fado |
ھەرچەندە دەستکەوتنی زانیاری و بنەچە مێژوویییەکەی دژوار بووبێت، بەڵام ئەمڕۆ فادۆ بە شێوەیەکی باو وەک فۆرمێکی گۆرانی سەیر دەکرێت کە دەتوانێت دەربارەی ھەر شتێک بێت، بەڵام دەبێت شوێنی چەند نەریت و بنەمایەکی دیاریکراو بکات. لە باوەڕی باودا، فادۆ جۆرێکە لە مۆسیقا کە بە ئاواز و تێکستی ماتەمین و پەژارە پەیوەستە، زۆرجار باس لە دەریا یان ژیانی ھەژاران دەکات و ھەستی دەستلەکارکێشانەوە و چارەنووس و خەمگینی تێدایە.
لە دیاترین گۆرانیبێژانی فادۆ ھەریەکە لە ماریا تیرێسا دی نۆرۆنھا، ئەلفرێدۆ ماسینێرۆ، ئەمالیا ڕۆدریگێس، کارلۆس دۆ کارمۆ، ماریزا، ئانا ماورا. لە ساڵی ٢٠١٩، فادۆ لەلایەن ڕێکخراوی یوونێسکۆ خرایە لیستی میراتی کەلتوورییەوە.[4] بەمەش وەک دووەم چەشنە گۆرانی پرتووگالی کانتی ئەلێنتێیانۆ لەپاڵ ناوی لەم لیستەدا ھات.[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.