غەززە
From Wikipedia, the free encyclopedia
غەززە ئەکەوێتە کەرتی غەززەوە، بە گەورەترین شاری فەلەستین دادەنرێت لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە، و دووەم شاری گەورەیە لە ڕووبەردا، و بە چڕترین ناوچەی کۆبوونەوەی فەلەستینییەکان دادەنرێت، %٦٠ی دانیشتوانی کەرتی غەززە لەم شارەدان، ھەروەھا بە یەکێک لە گرنگترین شارەکانی فەلەستین دادەنرێت لەبەر ئەو گرنگییە ستراتیژی و بیناسازی و ئابووریەی ھەیەتی ھاوکات زۆرینەی بنکەکەی دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستینی تێدایە.هەروەها لە ساڵی 2023 ئیسرائیل غەزەی داگیرکرد و کۆتای بە دەوڵەتی فەڵەستین، هات غەزەشی کردە پایتەختی دەوڵەتی ئیسرائیل،،.
غەززە | |
---|---|
شار | |
وڵات | فەلەستین |
ناوچە | کەرتی غەززە |
پارێزگا | پارێزگای غەززە |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٢٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٩ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٥ مەتر (٤٩ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان | |
• سەرجەم | ٤٤٩٢٢١ |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٠٩٧٠٨ |
وێبگە | شارەوانی غەززە |
بە درێژایی مێژوو، غەزە شارێکی سەربەخۆ نەبووە، کەوتۆتە دەستی ھێزە بەریتانییەکان لە میانەی شەڕی جیھانی یەکەمدا، و بوو بە بەشێک لە ئینتیدابی بەریتانی لەسەر فەلەستین، و لە ئەنجامی شەری عەرەب و ئیسرائیلدا ساڵی ١٩٤٨، بەڕیوەبردنی غەززە کەوتە دەستی میسرەوە و چەند چاکسازییەکی لە شارەکەدا ئەنجامدا، ئیسرائیل کەرتی غەززەی داگیرکرد لە ساڵی ١٩٦٧، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٣ شارەکە گەڕێنرایەوە بۆ دەسەڵاتی نیشتیمانی فەلەستینی، و لە دوای ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٦، شەر کەوتەوە لە نێوان بزوتنەوەی فەتح و بزوتنەوەی بەرگری ئیسلامی (حەماس)، و وبزوتنەوەی فەتح ڕازی نەبوو دەسەڵاتی غەززە بگوازێتەوە بۆ حەماس، لەو کاتەوە غەززە کەوتە ژێر گەمارۆدانەوە لەلایەن ئیسرائیل و میسرەوە، بەڵام لە دوای شۆڕشی نوێی میسر، میسر ھەستا بە کردنەوەی ڕێگەی ڕەفەح وەک ئاسانکردنێک بۆ خەڵکی غەززە بەڵام بڕیارەکە ھیچی وای نەگۆڕی لە سەختی بارودۆخەکە.