عەلیڕەزا زاکانی
From Wikipedia, the free encyclopedia
عەلیڕەزا زاکانی (بە فارسی: علیرضا زاکانی؛ لەدایکبووی ٣ی ئازاری ١٩٦٦) سیاسەتوانێکی بناژۆخوازی ئێرانییە کە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە وەک سەرۆکی شارەوانیی تاران کار دەکات. ئەو ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێرانە لە بواری بەڕێوەبردنی زیانە کۆمەڵایەتییەکانی تاران. زاکانی لە ساڵی ٢٠٠٤ ھەتا ٢٠١٦ و لە ٢٠٢٠ ھەتا ٢٠٢١، ئەندامی پەرلەمانی ئێران بووە. ھەروەھا خاوەنی ماڵپەڕی جەھان نیوز و ھەفتەنامەی پەنجەرەیە.[2]
زانیاریی خێرا عەلیڕەزا زاکانی علیرضا زاکانی, یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران لە بواری بەڕێوەبردنی زیانە کۆمەڵایەتییەکانی تاران ...
عەلیڕەزا زاکانی علیرضا زاکانی | |
---|---|
زاکانی لە ٢٠٢١ | |
یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران لە بواری بەڕێوەبردنی زیانە کۆمەڵایەتییەکانی تاران | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ | |
سەرۆک کۆمار | ئیبراھیم ڕەئیسی محەممەد موخبیر (کاتی) |
٤٧ەمین شارەوانی تاران | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ | |
پێشینە | پیرووز حەناچی |
سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەکانی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی | |
لە پۆستدا بووە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ – ١٤ی ئابی ٢٠٢١ | |
پێشینە | کازم جەلالی |
پاشینە | بابەک نیگەھداری |
ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی | |
لە پۆستدا بووە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ – ١٤ی ئابی ٢٠٢١ هاوشانی ئەحمەد ئەمیرئابادی و موجتەبا زوننوور | |
ناوچەی بەربژێری | قوم |
زۆرینە | ١٩٠،٤٢٢ (٥٩٫٠٠٪) |
لە پۆستدا بووە ٢٨ی ئایاری ٢٠٠٤ – ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦ | |
ناوچەی بەربژێری | تاران، ڕەی، شێمیرانات و ئیسلامشەھر |
زۆرینە | ٣٢٧،٨١٨ (٢٩٫١٠٪) |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | (١٩٦٦-٠٣-٠٣) ٣ی ئازاری ١٩٦٦ (تەمەن ٥٨ ساڵ) تاران، ئێرانی پەھلەوی |
نەتەوە | ئێرانی |
پارتی سیاسی | کۆمەڵەی ڕێکەوتووانی شۆڕشی ئیسلامی[1] |
لایەنگیری سیاسی تر |
بەرەی یەکگرتووی بناژۆخوازان |
ھاوسەر(ەکان) | مەعسوومە پاکەتچی |
منداڵ(ەکان) | ٣ |
خوێندن لە | زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران |
واژوو | |
ماڵپەڕ | وێبگەی فەرمی |
خەڵاتەکان | |
دڵسۆزی | سپای پاسداران |
خزمەت/لق | بەسیج |
ساڵانی خزمەت | ١٩٧٩–٢٠٠٤ |
بەش | لەشکەری ٢٧ی محەممەد ڕەسووڵەڵڵا[1] |
شەڕەکان | شەڕی ئێران و عێراق (بریندار) |
دایخە
زاکانی لە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٧ خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار بەربژێر کرد، بەڵام ھەردوو جاران لەلایەن ئەنجومەنی پارێزەرانەوە بێبەش کرا. لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٢١ خۆی بەربژێر کرد، بەڵام دواتر لە بەرژەوەندیی ئیبراھیم ڕەئیسی کشایەوە.